په‌رله‌مانتارێكى پێشوو له ره‌وتى حیكمه ئه‌مڕۆ ئاشكراى كردووه، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ته‌واو بووه، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست به‌هۆى یهكلانهكردنهوهى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران دواخراوه.
عه‌لى بودهیرى كه په‌رله‌مانتارى پێشوو و كاندیدى براوه‌ى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانه له ره‌وتى حیكمه، له لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى
حه‌یاتى له‌نده‌نى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایار/ مایۆ ته‌واو بووه، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست راناگه‌یه‌نرێت و په‌سه‌ند ناكرێت.
عه‌لى بودهیرى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێسته گفتوگۆ له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ تاوتوێكردنى ناوى وه‌زیرانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له راگه‌یاندنى ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى یه‌كلا بكرێته‌وه".
له‌باره‌ى دواكه‌وتنى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ، "دواخستنى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان به ئه‌نقه‌سته، تا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌ت ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بۆ رێگه‌گرتنه له هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى نوێ له كاتى ده‌ركه‌وتنى گۆڕانكاریى به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه".
له 12ى ئایار/ مایۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام به‌هۆى ناڕهزایییهكى زۆر له ساخته‌كاریى هه‌ڵبژاردنه‌كه، په‌رله‌مانى عێراق یاساى هه‌مواركردنه‌وه‌ى سێیه‌مى ده‌ركرد، كه به‌پێى یاساكه ده‌بێت ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌كان بكرێت. دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌كه ئه‌نجامه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت و دواتر ره‌وانه‌ى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندى بكات.