ئه‌مڕۆ شه‌موو فڕۆكه‌خانه‌ی میونخی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، به‌شی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه ناچار بوون به داخستنی تێرمیناڵ 2ی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌مه‌یش 200 گه‌شت هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی داخستنی تێرمیناڵی 2 بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن به‌شی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی میونخه‌وه، 200 گه‌شتی ئاسمانی ڕاگیران.
تێرمیناڵه‌كه له سه‌عات 6:47 و سه‌عات 11:44 به كاتی ئه‌وروپا وه‌ستێنراوه و له سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست كراوه به كردنه‌وه‌ی، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌یش 200 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌باره‌ی هۆكاری داخستن له‌لایه‌ن به‌شی ئاسایش هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه و زانیاری زیاتر نه‌هاتووه‌ته دركاندن.
فڕۆكه‌خانه‌ی میونخی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت، هه‌روه‌ها دووه‌م قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌یه له ڕووی گه‌شتیارانه‌وه له دوای فڕۆكه‌خانه‌ی فڕانكفۆرتهوه، له ساڵی 2018 وه‌ك باشترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستنیشان كراوه و له ئاداری ئه‌مساڵ بۆ 266 ناوچه‌ی جیاواز گه‌شته‌كانی ئه‌نجام داوه و توانای له خۆگرتنی 44.7 ملیۆن گه‌شتیاری هه‌یه.