بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی خانمه گۆرانیبێژ "په‌رواز حوسێن" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی په‌رواز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، سه‌رنجی هه‌وادارانیان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشاوه و به دوو هاوسه‌ری ڕۆمانسی ناویان ده‌به‌ن، به‌شێكیش له هه‌وادارانی پیێیان وایه په‌رواز زیاتر خۆشه‌ویستى بۆ گۆران ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه په‌رواز حوسێن ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ "گۆران"ی هاوسه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جاره به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى كلیپه نوێیه‌كه‌ى ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ی بڵاو كردووته‌وه.
په‌رواز حوسێن له ساڵی 1989 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایك بووه و ئێسته له هەولێر ده‌ژی، له وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی "MBC" له پڕۆگرامی "ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ی ساڵی 2013 به‌شداری كردووه، هاوسه‌ری گۆرانیبێژ گۆران ساڵحه و خاوه‌نی دوو منداڵن.