پێش چه‌ند ڕۆژێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خانمه گۆرانیبێژ "هێلی ڵۆڤ"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كى دانسى بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر سه‌یاره‌یه‌كى گرانبه‌ها، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته جێى ڕه‌خنه‌ى هه‌وادارانى نووسیبووى: "سه‌یاره‌كه‌م بۆ ئه‌و ڤیدیۆیه له دووبه‌ى به‌كرێ گرتووه و كاتێكى خۆشم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م برده سه‌ر".
به بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤیدیۆ دانسهى كه به شێوه‌یه‌كى ورووژێنه‌ر و نیمچه ڕووت ده‌ركه‌وتووه بووه‌ته جێى باسى هه‌واداران و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هێلی لۆڤ خانمه گۆرانیبێژی باشووری كوردستان، یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پشتیوانی سه‌رخستی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
هه‌وادارانى داواى لێپێچینه‌وه له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ن له لایه‌ن حكوومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كه ئاخۆ ئه‌م پاره‌ى گه‌شته‌ى له‌كوێ بووه له كاتێكى ئه‌وه‌نده هه‌ستیارى قه‌یراناویدا، هه‌رچه‌نده وێنه‌كانى به شێوه‌یه‌كى چڕ بڵاو بووه‌ته‌وه سەتان توانج له‌سه‌ر وێنه‌كان له وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى گیراوه.
تاكوو ئێسته هێڵى لۆڤ ڕوونكردنه‌وه‌ى نه‌داوه و به‌رده‌وامه له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له وڵاتى دوبه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌یاره گرانبه‌هاكان.
ھێلی ڵۆڤ ناوی ڕاسته‌قینه‌ی (ھێلین عه‌بدوڵا)یه له ساڵی 1988 له دایكبووه، خاوه‌نی چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه و به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی كردووه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م له ھه‌رێمی كوردستان و جیھانیشدا، ناوبانگی ھونه‌ری په‌یدا كرد، به یه‌كێك له 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2015 ھه‌ڵبژێردرا. ئێسته خه‌ریكی كاری بازرگانییه و له پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جوانكاریی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه.