وێنە .. لە عەلوەی هەولێر چی قەوماوە؟

:: AM:08:58:29/07/2018 ‌
ژمارەیەك لە عەرەبانەی ناو عەلوەی هەولێر دوای تەواوبوونی كارەكانیان، عەرەبانەكەیان دەهێنن بۆ سەر شۆستەی سەر پردی بەرانبەر عەلوەی هەولێر و ئەمەش دیمەنێكی سەیری دروست كردووە.

موقەدەم فازڵ حاجی حوسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئێمە لە هاتوچۆ ساڵانە بەسەدان ملیۆن دینار تەرخان دەكەین بۆ دروستكردنی راگری رێیەك و كە دەوری ئەم راگرانە پاراستنی گیانی شوفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكانە و گێڕانەوەیانە لەكاتی كۆنترۆڵ لەدەستدان.
 
ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای كردووە، ئەو ڕاگرانەمان بۆ ئەوە نەكردووە كە ڕیزێك عەرەبانەی پێوە هەڵبواسرێت و بكرێت بەملوانكە.

عەلوەی هەولێر دەكەوێتە سەر رێی هەولێر – گوێڕ لە باشووری شاری هەولێرە و ژمارەیەكی زۆر كاسبار كاری تێدا دەكەن و ڕۆژانە سەوزە و میوەی شاری هەولێر لەو عەلوەیەوە دەگوزارێتەوە بۆ ناو سەنتەری شاری هەولێر.









وشە - رامیار جەواد