به‌شێك له پاركه‌كانى شارى هه‌ولێر له بێ ئاویدا وشك بوون و تا ئێسته‌یش ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان هیچ پیلانێكى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى پاركه‌كان نییه. وشكبوونى پاركه حكوومییه‌كان له هه‌ولێر هاوكاته له‌گه‌ڵ زۆربوونى پاركى نایاسایى به‌رده‌م ماڵان كه ساڵانێكى زۆره هیچ هه‌ڵمه‌تێكى تێكدانیان بۆ نه‌كراوه.
له زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر پاركى نایاسایى له‌لایه‌ن ماڵانه‌وه دروست كراوه. پاركه‌كان به ئاوى پاك ئاو ده‌درێن و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه له وه‌رزى هاوین ئه‌و پاركانه كاریگه‌رى گه‌وره ده‌كه‌نه سه‌ر ڕێژه‌ى ئاو. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه زیاتر له 20%ى ئاوى پاك بۆ پاركى نایاسایى به‌فیڕۆ ده‌چێت.
نوورى وه‌لید هاووڵاتییه‌كى گه‌ڕه‌كى ژیان له هه‌ولێر و باخچه‌یه‌كى فراوانى له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا دروست كردووه. ئه‌و بیانووى بۆ دروستكردنى باخچه‌كه‌ى نییه، سه‌ربارى ئه‌وه‌یش پێى وایه كه كارى حكوومه‌تى كردووه و له برى ئه‌وان، باخچه‌كه‌ى دروست كردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه، بۆ "وشه" گوتى، له سه‌ره‌تاوه چه‌ند ماڵێك بووین له‌و گه‌ڕه‌كه و به پێویستیان زانی ئه‌و باخچه‌یه دروست بكه‌ین. ئه‌وه‌ش ناشرێته‌وه كه به ئاوى پاكى خواردنه‌وه باخچه‌كه ئاو ده‌ده‌ن. هاووڵاتییه‌كه تێده‌گات له‌وه‌ى ئه‌و كاره نایاسایییه، به‌ڵام ده‌ڵێت، "له خۆڵ و تۆز باشتره، چونكه حكوومه‌ت شوێنه‌كه‌ى نه‌ده‌كرد به هیچ پڕۆژه‌یه‌ك و ئێسته شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خێزانێكه".
زۆرجار بوونى ئه‌و باخچانهى به‌رده‌م ماڵان كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لێ ده‌كه‌وێته‌وه به‌هۆى نه‌گه‌یشتنى ئاو بۆ چه‌ند ماڵێك به‌هۆى به‌فیڕۆدانى له‌لایه‌ن ماڵانى تره‌وه.
دڵشاد یوونس هاووڵاتییه‌كى گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ، باس له‌وه ده‌كات كه كۆڵانه‌كه‌یان به‌رزتره به به‌راورد به كۆڵانى پشته‌وه‌یان و زۆرجاریش ئه‌و ماڵانه‌ى له كۆڵانه‌كانى ترن ئاو ناگرنه‌وه تا به‌یانى و ده‌یخه‌نه سه‌ر باخچه‌كانیان.
ئه‌و بۆ "وشه" ڕوونی ده‌كاته‌وه كه چه‌ند جارێك كێشه له نێوان هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه دروست بووه و داواكاریشه شاره‌وانى كارى تێكدانى ئه‌و باخچانه بگرێته ئه‌ستۆ و حكوومه‌ت خۆى پڕۆژه دروست بكات.
به‌پێى بهداواداچوونهكانى "وشه" هێشتا ڕێژه‌ى سه‌وزایى له هه‌ولێر نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى ستانداردى جیهانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانیش جگه له سه‌وزكردنى شۆسته‌ى نێوان شه‌قامه‌كان، هیچ پڕۆژه‌یه‌كى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پاركه‌كان نییه. له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كان وه‌ڵامى پێوه‌ندى "وشه"ى نه‌دایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و باخچانهى به‌رده‌م ماڵاندان له‌سه‌ر موڵكى گشتیی دروست كراون و به‌هۆى ئاوه‌وه سه‌وز ده‌چنه‌وه، به‌ڵام به‌شێكى زۆر له پاركه‌كانى حكوومه‌ت له هه‌ولێر به‌ره‌و وشك بوون ده‌چن و له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ى پاركهكانهوه فرامۆش كراون.
ئارى محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و باخچانه ئاوى زۆر به فیڕۆ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت، "20%ى ئاوى پاك له هاویندا به‌هۆى ئه‌و باخچه نایاسایییانه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به فیڕۆ ده‌چێت. ئه‌ویش هاوشێوه‌ى هاووڵاتییان داواكاره هه‌ڵمه‌تى تێكدانى ئه‌و باخچانه ده‌ست پێ بكات".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، باخچه‌كانى به‌رده‌م ماڵان به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى ئاو نادرێن و زیانێكى زۆریان له ئاوى هه‌ولێر داوه و هاووڵاتییانیش زانیاریى ئه‌وه‌یان نییه كه ته‌نیا به‌یانیان ده‌بێت باخچه ئاو بدرێ.
روونی كرده‌وه كه تێكدانى ئه‌و باخچانه به‌گوێره‌ى دواین ڕێنوێنى، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى شاره‌وانییه‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆرجار ئه‌و باخچانه ده‌كه‌ونه سه‌ر موڵكى گشتیی و زه‌ویى شاره‌وانى، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه زه‌وى به‌رده‌م ماڵه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌كار دێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه چه‌ندان جار نووسراوى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى باخچه‌كان تێك بدرێت و هه‌وڵ هه‌یه هه‌ڵمه‌تێك ده‌ست پێ بكات.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه باخچه‌ى به‌رده‌م ماڵی به‌رپرسان له هه‌ولێر تێك نه‌دراوه، دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار له ئه‌نجوومه‌نه‌كه باسیان كردووه. هێڤى ههیاف به"وشه"ى گوت، پێویسته حكوومه‌ت ڕێژه‌ى سه‌وزایى بگه‌یه‌نێته ئاستى ستاندارد و چیتر ڕێ به دروستكردنى ئه‌و باخچه نایاسایییانه نه‌درێت كه له چه‌ندان گه‌ڕه‌كى هه‌ولێر به فراوانى دروست كراون.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وه‌یشی گوت كه به‌دواداچوونى زۆریان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و باخچانه و له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك باخچه‌ى به‌رده‌م چه‌ند ماڵه به‌رپرسێك تێك نه‌دراون، ئه‌وه‌ش جیاوازى له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر دروست كردووه، كه ڕه‌نگه شاره‌وانى نه‌توانى ئه‌و باخچانه تێك بدات.
به‌پێویستیشى ده‌زانێ كه پشتێنێكى سه‌وزایى بۆ هه‌ولێر دروست بكرێت كه تێچوویه‌كى زۆرى ناوێت، ته‌نیا پێویستى به پلانێكى باش هه‌یه.