نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له گوته‌یه‌كیدا له دیدارى گه‌شتیارى كوردستان، گوتى "په‌ره‌پێدانى گه‌شتیارى ته‌نیا به حكوومه‌ت ناكرێت و پێویستمان به‌كه‌رتى تایبه‌ته".
ئه‌مڕۆ له شارۆكه‌ى دووكان، دیدارى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له دیداره‌كه ئاماده بوو و گوته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد.
له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، وێڕاى هه‌موو كێشه‌كانى وه‌ك شه‌ڕى داعش و ته‌نگژه‌ى دارایى، به‌ڵام كه‌رتى گه‌شتیارى له كوردستان نه‌وه‌ستاوه هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگى له به‌رده‌مدا بووه.
ئه‌و گوتى كارنامه‌ى وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه گه‌شتیارى بكاته كه‌رتێكى به‌هێزى ئابوورى شانبه‌شانى كه‌رته‌كانى تر‌ى ئابوورى، بۆ هێنانه‌دى ئه‌م ئامانجه‌ش گوتى، "هه‌نگاوى باشمان ناوه".
ئه‌و نكۆڵى له‌وه نه‌كرد كه كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و كێشه له كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌یه، به‌ڵام پێى وابوو به په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه یاساى گه‌شتیارى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان لاده‌برێن.
نه‌ورۆز مه‌ولوود گوتى، "ئێمه ره‌شنووسى پڕۆژه یاساى گه‌شتیاریمان نووسیوه و داومانه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و دواتریش له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت".