نیچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌كاتى كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یه‌كى كاره‌با له بازیان گوتى" كه‌رتى كاره‌با كێشه‌ى ڕژدی هه‌یه و نه‌توانراوه پلانه‌كان وه‌ك پێویست جێبه‌جێ بكرێن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچیرڤان بارزانى به فه‌رمى وێستگه‌یه‌كى كاره‌باى له بازیان كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى كۆریاى باشوور ئه‌نجام درابوو، له گوته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان باسى له گرنگى پڕۆژه‌كه كرد و گوتى"وێستگه‌كه بۆ هه‌موو تۆڕى كاره‌باى نیشتمیانییه و بۆ ناوچه‌كه‌ش گرنگى خۆى هه‌یه چونكه ناوچه‌كه پیشه‌سازییه".
سه‌رۆكى حكوومه‌ت باسى له‌وه كرد بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌كه بۆ ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك ئه‌و سه‌ردانى كۆریاى باشوورى كردووه، هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كرد كه به‌م نزیكانه پرۆژه‌یه‌كى تر له شارۆكه‌ى خه‌باتى نزیك هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و به‌م وێستگانه‌ش كاره‌با باشتر ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانى نكۆڵى له‌وه نه‌كرد كه كاره‌باى هاووڵاتییان وه‌ك پێویست نییه، گوتیشى بۆ ئه‌مه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه له‌وانه فراوانبوونى خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌هۆى ئاوه‌دانى گونده‌كان و فراوانبوونى شاره‌كانه‌وه، جیا له‌مه‌ش ته‌نگژه‌ى ئابوورى هۆكارێكى تر بووه.
ئه‌و دووپاتى كرده‌وه به پێڕه‌وكردنى سیسته‌مى كارتى زیره‌ك بۆ پێدانى كاره‌با، زۆربه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ماوه‌ى دابه‌شكردنى كاره‌با به‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاتر ده‌بێت.