له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا 15 پێشمه‌رگه‌ی سریه‌ی به‌رگری كیمیاویی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداریان له خولێك كرد و دوێنێ هه‌ینی خوله‌كه به سه‌ركه‌وتووان كۆتایی هات.
دوێنێ هه‌ینی 20/1/2016 له فێرگه‌ی زونتهۆڤن له وڵاتی ئه‌ڵمانیا خولی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سریه‌ی به‌رگری کیمیاویی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رکه‌وتووانه کوتایی هات كه له لایه‌ن راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش مه‌راسێك بۆ ده‌رچوانی خوله‌كه به‌رێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا فه‌رمانده و ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌ر و ماموستایانی فێرگه‌که ئاماده‌بوون، سه‌ره‌تا چه‌ند وته‌یه‌ک له لایه‌ن فه‌رمانده‌ی فێرگه‌که پێشکه‌ش کرا، تیایدا رای گه‌یاند "ئه‌مه باشترین و رێک و پێکترین خوله به‌شدارییان کرد بێت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا".
دواتر سه‌رپرشتیاری خوله‌که نقیب پاگالیس گوتی: ئێمه شانازی به ئێوه ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له مه‌شق و راهێنانی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی تا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو فێری چونیه‌تی خۆپاراستن له چه‌کی کیمیاوی ببن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نوسراوێکی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆم کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ماموستایانی سریه‌ی به‌رگری کیمیاوی به‌شداری له خولی پێشکه‌وتووتر بکه‌ن بۆ ده‌ستهێنانی زیاترین زانیاری و راهێنان له باره‌ی چه‌کی کیمیاوی.