كۆمپانیای ئێل جی كۆریای باشوور له پێشانگه‌ی سی ئی ئێس 2020 تایبه‌ت به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه تازه‌كان، ته‌له‌ڤزیۆنێكی نوێ و زیره‌كی تری بڵاو كرده‌وه، كه به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی 2020 داده‌نرێ كه خراوه‌ته بازاڕه‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه نه‌وه‌یه‌كی نوێ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی جۆری سیگ ناتوه‌ر هه‌شت كه‌یه، كه به شاشه‌ی ئۆ ئێل ئی دی و به قه‌باره‌ی 88 و 77 ئینج دروستكراون، جیا له‌وه‌یش ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی نانۆسێك به قه‌باره‌ی 75 و 65 ئینجی له پێشانگه‌كه خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه نوێیه دیمه‌نه‌كان به كوالێتی هه‌شت كه‌ی پێشیان ده‌دات، پرۆسیسه‌رێكی جۆری گین سێی بۆ دانراوه، كه به پێشكه‌وتووترین پرۆسیسه‌ری ته‌له‌ڤزیۆنه زیره‌كه‌كان و زیره‌كی ده‌ستكرد داده‌نرێ و یارمه‌تی به‌هێزتركردنی كوالێتی پێشاندانی وێنه و ڤیدیۆ ده‌دات.
هاوكات ئێل جی ته‌له‌ڤزیۆنێكی به كوالێتی ئه‌ل پیكجه‌ر پرۆ خستووه‌ته ڕوو، كه توانای ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار و خوێندنه‌وه‌ی تێكستی له‌سه‌ر شاشه هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی دیاریكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، بۆ هه‌ڵگرتن و كۆپی كردن ئه‌وه‌ی له شاشه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی سه‌یركردنی فیلم و یارییه‌كان زۆر گرنگه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه.