هادی عامری سه‌رۆكی میلیشیاكانی ڕێكخراوی به‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، له به‌رانبه‌ر دیارییكردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی و دواتریش باسكردن له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له شوێنی فالح فه‌یاز، ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و پۆسته به فه‌رمانێكی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان وه‌ربگرێ و ده‌یه‌وێ متمانه‌ی له په‌رله‌مانه‌وه پێ بدرێت، ئه‌مه‌یش له ترسی ئه‌وه‌ی دواتر به فه‌رمانێكی ئاسایی دوور بخرێته‌وه.
دوای كوشتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له سێ كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، ڕۆژی دواتر فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌سبه‌جێ هادی عامری وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی موهه‌ندیس دیاریی كرد و فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ده‌ركرد، ئێسته‌یش باس له‌وه ده‌كرێ، كه فالح فه‌یاز له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نامێنێت و بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ویش هادی عامری پێشنیاز كراوه.
ده‌یه‌وێ پشتیوانی په‌رله‌مانی هه‌بێ تا ئه‌مه‌ریكا نه‌یكاته ئامانج
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هادی
عامری ڕازی بووه پۆسته‌كه وه‌ربگرێت، به‌ڵام داوای كردووه كه پله‌ی وه‌زیری هه‌بێ و ڕاسته‌وخۆیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ و متمانه‌ی پێ بدرێت، بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجه نایه‌وێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
حوسێن عه‌لاوی شرۆڤه‌كاری سیاسی به پێگه‌ی "ئه‌لحوره"ی ڕاگه‌یاندووه، هۆكاری ئه‌و مه‌رجه‌ی عامری بۆ گۆڕینی بۆچوونی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌وڵدان و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و لێدان له فه‌رمانده‌ی گرووپه‌كانی ئه‌و میلیشیایه، جیا له‌وه‌یش ترسی له خودی خۆیشی هه‌یه، چونكه یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به هۆكاری هێرشكردنه سه‌رباڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی هێنراوه و ده‌یه‌وێ به متمانه‌پێدانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان، خۆی له هه‌ڕه‌شه و پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕزگار بكات، ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه نه‌كات، وه‌زیرێك به متمانه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بكاته ئامانج.