سه‌حه‌ر عه‌بدوڵا نمایشكار و ئه‌كته‌ر كه خه‌ڵكی گه‌رمیانه و دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه، كچی شه‌هیده و ساڵی 2014 به شاجوانی كه‌سایه‌تیی كوردستان هاته هه‌ڵبژاردن. سه‌حه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئاماده نییه هه‌رگیز به جلی ڕووته‌وه نمایش بكات و رێز له كولتووری خێزانه‌كه‌ی ده‌گرێت.
چ پڕۆژه‌یه‌كت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی "شاجوانی كه‌سایه‌تی"دا ئه‌نجام دا؟
زۆر پڕۆژه‌م له كوردستان ئه‌نجام دا. له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا زۆر پێداویستی و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكیم بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ كۆ ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هاوكاریم بۆ پێشمه‌رگه وه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆز گرته ئه‌ستۆ، جیا له به‌شداری له دابینكردنی پێداویستی بۆ منداڵه ئاواره‌كانی كه‌مپ كه له ترسی تیرۆریستانی داعش ئاواره‌ی كوردستان بووبوون، زۆرجار پێداویستییه‌كانی قوتابخانه‌مان له خێوه‌تگه‌كان بۆ دابین ده‌كردن وه‌ك جانتا و جلوبه‌رگ و پێداویستی قوتابخانه، تا ده‌گاته چه‌ندان چالاكی تر كه له ئه‌رشیڤی كاره‌كانمدا ماون.
ئێسته كێشت چه‌نده؟
باڵام 180 سانتیمه‌تر و كێشیشم ٦٨ كیلۆیه.
هەرگیز نمایشی جلی نیمچە ڕووت ناکەم
وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ تا ئێسته بۆ چه‌ند كۆمپانیا كارت كردووه؟
زۆر گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكلام بۆ جلوبه‌رگ بكه‌م، به‌تایبه‌ت كۆمپانیای (Zara)بۆ پۆشاك، به‌ڵام هه‌موویم ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، چونكه زۆری له‌گه‌ڵ داونه‌ریتی كورده‌واریدا نه‌ده‌گونجان.
كه‌واته ئاماده نیت نمایشی جلوبه‌رگێكی نیمچه‌ڕووت بكه‌ی؟
نه‌خێر هه‌رگیز .
ئه‌گه‌ر داوات لێ بكه‌ن رێكلام بۆ كاڵایه‌ك بكه‌ی كه كوالیتییه‌كه‌ی خراپ بێت و پاره‌یه‌كی باشت پێ بدرێت، ده‌یكه‌یت؟
نه‌خێر، چونكه ده‌بێ مرۆڤ ویژدانی هه‌بێت، هه‌ر كارێك بكرێ ده‌بێت به ویژدانه‌وه ئه‌نجامی بده‌یت و ڕۆحت ئاسووده بێت و دواتر ناخت ئازارت نه‌دا، بۆیه هه‌رگیز ئاماده نیم رێكلام بۆ كاڵای خراپ بكه‌م كه زیانی بۆ خه‌ڵك هه‌بێت.
له كامیاندا سه‌ركه‌وتووی، ئه‌كته‌ر یان نمایشكار؟
خۆم زیاتر له كاری ئه‌كته‌ریدا ده‌بینمه‌وه و ئه‌زموونی زیاترم هه‌یه.
تا ئێسته به‌شداری چه‌ند فیلمت كردووه؟
به‌شداری دوو فیلمی سینه‌مایی و رێكلامێكی هونه‌ریم كردووه له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار.
دوا پڕۆژه‌ت چییه؟
نووسینه‌وه‌ی كتێبێك له‌سه‌ر ژیانی خۆم كه تێیدا كۆمه‌ڵێك زانیاریی نه‌بیستراو هه‌ن.
وشه/دیمانه‌ی گه‌رمیان گلی