دیاركردنى ڕێچاره‌یه‌كى نوێ بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه پزیشكییه‌كان، نیگه‌رانى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى به‌كۆتا نه‌هێناوه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كات كه له حاڵه‌تی نه‌بوونى كارگه‌ى تایبه‌ت به توانه‌وه و له‌ناوبردنى پاشماوه پزیشكییه‌كان، ناچارن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ ڕێككه‌وتن بكه‌ن، "هه‌رچه‌نده مه‌ترسیى نه‌خۆشی بۆ كرێكارانى چیمه‌نتۆ دروست ده‌كات".
به‌هۆى نه‌بوونى شوێن و كارگه‌ى تایبه‌ت به له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی پزیشكی، ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ ڕێككه‌وتوون بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌ی پزیشكی كه زۆریان مه‌ترسیدارن.
ڕێبوار سه‌یفه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ناحكوومى له هه‌ولێر، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هیچ كارگه و شوێنێك نییه بۆ توانه‌وه و له‌ناوبردنى پاشماوه پزیشكییه‌كان، ئه‌وه‌یشى ژێرخاك ده‌كرێت زۆر ناته‌ندروسته، چونكه باشتره خه‌رجى زیاتر بكه‌ین نه‌ك خاك و ژیانى هاووڵاتییان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه.
كۆمپانیا هه‌یه بدرێته دادگا ده‌توانین داواى 200 ملیۆن دینارى لێ بكه‌ین چونكه سه‌رپێچی زۆره
ئه‌و گوتی، "ئێسته له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌كى چیمه‌نتۆ ڕێككه‌وتووین تا ئه‌و پاشماوانه‌مان بۆ بتوێنێته‌وه، بۆیه مانگانه سێ بار پاشماوه بۆ ئه‌و كارگه‌یه ده‌به‌ین".
"به‌شى زۆرى نه‌خۆشخانه ناحكوومییه‌كان، ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ كردووه به‌ناچارى، تا به‌رهه‌م و پاشماوه پزیشكییه‌كان له‌ناو ببه‌ن، هه‌رچه‌نده به گونجاوى نازانین، به‌ڵام چاره‌ى ترمان نییه و له رێگه‌ی ژێرخاككردن باشتره" سه‌یفه‌دین واى گوت.
هه‌رچى خاوه‌ن كارگه‌یه‌كى چیمه‌نتۆیه ده‌ڵێ، كووره‌ى چیمه‌نتۆ تواناى له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى پزیشكیی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه به گونجاوی نازانین ئه‌و به‌رهه‌مانه تێكه‌ڵى ئه‌و كارگانه بكرێت.
هونه‌ر هه‌مزه سه‌رپه‌رشتى كارگه‌یه‌كى چیمه‌نتۆ له كوردستان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "ماوه‌ى سێ مانگه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌ست كراوه به توانه‌وه‌ى پاشماوه‌ی پزیشكیی له كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ، ئێسته به‌شى زۆرى نه‌خۆشخانه‌كان په‌نا بۆ ئه‌و ڕێیه ده‌به‌ن".
ئه‌و گوتى، توانه‌وه‌ى پاشماوه پزیشكییه‌كان له كووره‌ى به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ كارێكى ئاساییه، فلته‌ره‌كانى دووكه‌ڵیش ده‌توانن ئه‌و ڤایرۆسانه له‌ناو ببه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن به هه‌وادا بڵاو ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ڕێچاره‌یه‌كى گونجاو نییه بۆ پاشماوه پزیشكییه‌كان.
"هه‌ر كووره‌یه‌كى چیمه‌نتۆ ده‌توانێ له ماوه‌ى دوو سه‌عاتدا بڕى یه‌ك تۆن پاشماوه‌ى پزیشكى له‌ناو ببات، به‌لام گه‌ره‌نتى چییه ڤایرۆسه گوازراوه‌كان بۆ له‌شى كرێكار ناگوازرێنه‌وه پێش توانه‌وه‌ى و نه‌خۆشیى جۆراوجۆر بڵاو نابێته‌وه" ئه‌وه ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه سه‌رپه‌رشتیارى كاره‌گه‌ى چیمه‌نتۆ واى گوت.
له به‌رانبه‌ردا ده‌سته‌ى ژینگه ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و ڕێچاره‌یه به گونجاو نازانن و ئاگه‌داریشن كه نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و پاشماوه پزیشكییه‌كان به‌و شێوه‌یه له‌ناو ده‌به‌ن.
هه‌ندرێن شێخ ڕاغب گوته‌بێژى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، "له‌ناوبردنى پاشماوه پزیشكییه‌كان كێشه‌ى به‌رده‌وامى ژینگه‌یه له هه‌رێم، چونكه نه‌بوونى بنكه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان ڕێى جیاواز بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌ی پزیشكیی بگرنه‌به‌ر".
گوته‌بێژه‌كه ده‌ڵێ، "ئاگه‌دارین ئێسته پاشماوه پزیشكییه‌كان له ڕێى كارگه‌كانى چیمه‌نتۆ له‌ناو ده‌برێن، به‌ڵام ئێمه به گونجاوى نازانین، پێویسته ئه‌وه بزانرێ كه ڕۆژانه به‌رپرسى نه‌خۆشخانه هه‌یه سه‌ردانمان ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، واته داوا ده‌كه‌ن ڕێیه‌كى گونجاو هه‌بێت بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه پزیشكییه‌كان".
"سكاڵا له‌سه‌ر چه‌ندان نه‌خۆشخانه و شوێن هه‌بووه به‌هۆی پیسكردنى ژینگه، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له یاسا دیارى كراوه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچى بكات له 100 هه‌زار تا 10 ملیۆن دینار پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت، شوێنیش هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌پێی سكاڵا به‌دواداچوونى بۆ بكرێت به‌هۆى پیسكردنى ژینگه، ده‌توانرێ داواى 200 ملیۆن دیناری لێ بكرێت". هه‌ندرێن واى گوت.