32 سەنتەری جێندەری لە زانكۆكان كراوەتەوە

:: PM:02:07:14/01/2020 ‌
ئەمینداری ئەنجوومەنی كاروباری خانمان ئاشكرای دەكات، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 32 سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە.

نۆ خوولیان كردووەتەوە، هەروەها 32 سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆكان كراونەتەوە 
ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەەم، پەخشان زەنگەنە ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای خانمانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە ساڵی 2019 بۆ یەكسانی جێندەری 40 ئەندامیان هەبووە و نۆ خوولیان كردووەتەوە، هەروەها 32 سەنتەری یەكسانی جێندەری لە زانكۆكان كراونەتەوە.

ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای خانمانی گوتی، ڕەشنووسی یاسای ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان نێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێشەوە بۆ پەرلەمان دەنێردرێت تا ببێت بە یاسا.

زەنگەنە گوتی، حكوومەت نەسریەی مانگانەی بۆ زیاد كردووین، مانگانە شەش ملیۆن و 250  هەزار دینارمان وەردەگرت، بەڵام لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە كراوە بە 10 ملیۆن دینار ئەوەیش بۆ باشتركردنی كارەكانمان سوودی لێ دەبینرێت.



وشە - رامیار جەواد