له‌گه‌ڵ نزیكیبوونهوهى یادى هۆلۆكۆست (سووتاندنى جووه‌كان) ئاژانسى "
فرانس پرێس" چه‌ند رزگاربوویهكى جوو ده‌دوێنێ، باس له چۆنییه‌تیى ده‌ربازبوونى خۆیان ده‌كه‌ن له ده‌ست نازییه‌كان.
شائوول ئورین یه‌كێكه له‌و جووانه‌ى له كامپى ئۆشفیتز له پۆله‌ندا رزگارى بووه، تا ئێسته ورده‌كارى ئه‌و رۆژگار خه‌یاڵى خۆى و ئه‌و هاوڕێیانه‌ى جێناهێڵى كه له كوشتارگه‌كه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جیهان رزگاریان بووه، وێراى ئه‌وه‌ى یه‌ك سته‌میان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان به‌سه‌رهاتێكى تایبه‌تى هه‌یه.
یه‌كێك له جووه رزگاربووه‌كان : نازییه‌كان ناچاریان كردین گۆشتى زیندانییه‌كان بخۆین
وێڕاى ئه‌وه‌ى 75 له‌مه‌وبه‌ر رووداوى هۆلۆكۆست رووى داوه، كه زیاتر له ملیۆن جووى تێدا كوژرا، ئێسته‌یش ژماره‌یه‌كى كه‌م له‌وان ماون.
هه‌ر یه‌كێك له زیندانییهكانى كامپى له‌ناو بردن، ژماره‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌سه‌ر قۆڵى چه‌پیان كوتراوه، شوێنه‌وارى ئه‌م كوتینه ئێسته‌یش ماوه و ئازارێكى زۆر وه‌بیر ئه‌وان ده‌هێنرێته‌وه.
ئۆرین ئه‌و كاته ناچاركراوه له‌گه‌ڵ چه‌ندان زیندانى تر له "كاروانى مه‌رگ" به‌شدار بێت و به پێى له وه‌رزى زستانێكى سارددا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا بڕۆن دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵى هێرشكردنى سۆڤییه‌ت بۆ سه‌ر پۆڵه‌ندا هه‌بووه.
ئه‌و پیاوه تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر قۆڵى ژماره 125421 نووسراوه، ده‌ڵێ ماوه‌ى 12 رۆژ به پێى رۆیشتن و له برسان چه‌ندان شتى پیشمان خوارد گه‌یشتنینه دارستانێك لاشه‌ى بۆگه‌نى ئهسپێكمان دۆزیوه هه‌موومان ده‌وره‌مان دا بۆ ئه‌وه‌ى گۆشته‌كه‌ى بخۆین.
ئۆرین باس له برسیه‌تى زیندانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ رۆژانه ته‌نیا ئاوێكى كوڵاویان پێ ده‌داین كه له‌تێك په‌تاته‌ى تێدا بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند ورده‌كه نانێك زۆرجار هه‌موو نانه‌كه‌مان نه‌ده‌خوارد له ترسى ئه‌وه‌ى دواتر هیچمان ده‌ست نه‌كه‌وێت.
ئێسته ئۆرین له "قودس" ده‌ژیت و تاكه خه‌مى ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌یه وێنه‌ى دایكى نییه كه له كوشتارگه‌كه‌ى هیتله‌ر كوژراوه، بۆیه له خه‌یاڵى خۆى وێنه‌یه‌كى كێشاوه و به ته‌نیشت ئه‌ندامانى تر‌ى خێزانه‌كه‌ى هه‌ڵواسراوه.
دانى خانۆخ كه رزگاربووهیهكى تر‌ى هۆلۆكۆسته، ئه‌زموونى ئه‌و له ئۆرین ناخۆشتره. ئه‌و پیاوه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى لیتوانیایه. بۆ ئاژانسى فرانس پرێس باس له ئه‌زموونى خۆى ده‌كات، ده‌ڵێ "زۆرجار زیندانییه‌كان ناچار بوون گۆشتى یه‌كتر بخۆن" دانى ئه‌و بابه‌ته روون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ كاتێك زیندانییه‌ك ده‌مرد ئه‌وانى تر لاشه‌كه‌یان ده‌برژاند و ده‌یانخوارد.
دانى ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌و لاشه‌ى مردووانى خواردبێ یانیش نانى هاوڕێكانى خواردبێ.
ساڵانه له 23ى كانوونى دووه‌م ئیسرائیل یادى هۆڵۆكۆست ده‌كاته‌وه، ساڵوه‌گه‌رى ئه‌مساڵیش ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو كه 40 سه‌رۆك و رێبه‌رى وڵاتان تێیدا به‌شدار ده‌بن، یه‌كێك له‌وان ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیایه.
ئه‌و كه‌سه‌ى هۆلۆكۆستى داهێنا له ئیسرائیل له سێداره درا
مناحیم هابرمان یه‌كێكى تره له رزگاربووان ئه‌و كاتێك ده‌گاته كامپى ئۆشفیتز " Auschwit" نه‌یده‌زانى ئه‌ركێكى زۆر ناخۆشى پێ راده‌سپێردرێت، هابرمان ئه‌و كات هه‌رزه‌كار بووه داواى لێ كراوه خۆڵهمیشى نزیك جۆگه‌له ئاوێكپاك بكاته‌وه كه له‌به‌رده‌م كه‌مپه‌كه بووه، نه‌یزانیوه ئه‌و خۆڵه‌مێشه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى بووه چوار سه‌عات دواى گه‌یشتنیان له‌وێ سوتێنرابوون.
له شارۆكه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى ته‌لئه‌بیب، مالكا زاكین له‌ناو ماڵه‌كه‌ى دانیشتووه، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نى 91 ساڵه له‌ماڵه‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك بوكه‌ڵه هه‌یه، كاتێك رۆژنامهنووسهكها فرانس پرێس ده‌چێته ژوورهكهى، مالكا به یه‌كێك له بوكهڵهكانى ده‌ڵێ "شۆن نیگه‌ران مه‌به ئه‌مه ئه‌ڵمانیا نییه، من نابات".
وێراى تێپه‌ڕبوونى 75 ساڵ به‌سه‌ر رزگاربوونى هێشتا مالكا له‌گه‌ڵ ترسه‌كانى ده‌ژیت، ئه‌و خه‌ڵكى یۆنان بووه، دایكى له‌لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه سوتێنراوه، ده‌ڵێ " كاتێك له‌گه‌ڵ بوكه‌ڵه‌كانم ده‌بم دایك بیر دێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كیژۆڵه‌یه‌ك بم له ماڵه‌كه‌ى خۆمان".
له‌باره‌ى ئه‌شكه‌نجه‌كانى مالكا ده‌ڵێ "هه‌میشه لێیان ده‌داین و ئێمه‌یش رووت بووین، هه‌رگیز ئه‌وه له بیر ناكه‌م، نازانم چۆن له ژیانم ماوم".
دواى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل دامه‌زراند یاسایه‌كى دانا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوانى هۆلۆكۆستیان ئه‌نجام داوه، دواجاریش 15 ساڵ دواى جه‌نگى دووه‌م جیهان ئه‌دۆلف ئایخمان كه‌وته ده‌ستى ئیسرائیل، ئه‌و پیاوه نازییه دامه‌زرێنه‌رى بیرۆكه‌ى له‌ناوبردنى جووه‌كان بوو.
ئیسرائیل یه‌كێك له رزگاربووانى هۆلۆكۆستى كرده پاسه‌وانى زیندانه‌كه‌ى ئایخمان، ئه‌ویش ناوى شمۆئیل بلۆمنفیلده. شمۆئیل ئێسته‌یش له ژیان ماوه ته‌مه‌نى 94 ساڵه له گێڕانه‌وه‌ى بیروه‌رییه‌كانى بۆ فرانس پریچس باس له‌وه ده‌كات رۆژێك كه نانى له زیندان به ئایخمان داوه به ئه‌نقه‌ست قۆڵى كراسه‌كه‌ى هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌كه‌ى سه‌ر ده‌ستى ده‌ربكه‌وێت و به ئایخمان بڵێ من زیندانى تۆ بووم كه‌چى ئێسته تۆ له‌ژێر ده‌ستى منى. شمۆیل ده‌ڵێ "به ئایخمانم گوت پیاوه‌كانى تۆ ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واو نه‌كرد ئه‌وه‌تا له ژیان ماوم".
دواتر ئیسرائیل سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ سه‌ر ئه‌م به‌رپرسه‌ى نازییه‌كان سه‌پاند.
هۆلۆكوست " The Holocaust" یان كاره‌ساتى سوتاندنى جووه‌كان، ئه‌و پرۆسه‌یه بوو كه نازییه‌كان له نێوان 1941 تا 1945 ئه‌نجامیان دا، زیاتر له ملیۆنێك جوویان له ناوبرد. ئێسته‌یش جووه‌كان له‌سه‌رانسه‌ر دنیا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مێژووى ئه‌م كاره‌ساته له یاده‌وه‌رى نه‌وه‌كانیان بمێنێته‌وه. یه‌كێك له‌و رزگاربووانى قسه‌یان بۆ فرانس كردووه، وێراى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 100 ساڵه كه‌چى ساڵانه گه‌نجانى جوو ده‌بات بۆ پۆڵه‌ندا و كاره‌ساتى هۆلۆكۆستیان بۆ شى ده‌كاته‌وه.