پیاوێكى ئۆگهندى، هاوسه‌رگێرى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى باڵاپۆش ده‌كات و دواى دوو هه‌فته بۆى ده‌رده‌كه‌وێت بووكه‌كه گه‌نجێكه بۆ دزیكردن ئه‌م كاره‌ى له‌گه‌ڵ كردووه.
رۆژنامه‌ى
"قودسى عه‌ره‌بى" ئه‌مڕۆ له هه‌والێك باس له پیاوێكى ئۆگهندى ده‌كات به ناوى شێخ محه‌مه‌د موتومبا، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كچێكى باڵاپۆشى بینیوه و دواتر داواى لێكردووه هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌ویش رازى بووه.
بووك كوڕه گه‌نجێكى دز بوو
دواى گواستنه‌وه بووك بیانووى ئه‌وه‌ى ده‌گرێت تا ماره‌ییه‌كه‌ى به پورى نه‌دات له‌گه‌ڵى ناخه‌وێ دواى جێبه‌جێكردنى ئه‌م داوایه بیانووى ئه‌وه ده‌دۆزێته‌وه سوڕى مانگانه‌ى هه‌یه.
به‌ڵام دراوسێیه‌كان ده‌بینن ئه‌و بووكه خه‌ریكه كه‌لوپه‌لى كاره‌باى و شتى تر له ماڵى زاوا ده‌دوێت و له راستیدا كچ نییه به‌ڵكو گه‌نجێكه.
ئینجا شێخ ده‌یگرێت و راده‌ستى پۆلیسى ده‌كات و به تۆمه‌تى دزى و فێڵكردن سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ میدیاكانى ئۆگه‌ندا ئه‌و رووداوه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێنه‌ى بووك و زاواكه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه.