بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا داوا ده‌كات پاره كۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌نگى كاتژمێرى بیگ بێن "له‌نده‌ن" له كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا لێ بدرێت.
ماڵپه‌ڕى
"رۆژنامه‌ى ئیتحاد"ـى ئیماراتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بۆریس جۆنسۆن هه‌ڵمه‌تێكى پاره كۆكردنه‌وه‌ى راگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ى كاتژمێرى بیگ بێن له كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا لێ بدرێت.
زه‌نگى بیگ بێن له كاتى چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا لێ ده‌درێت
له هه‌واڵه‌كه هاتووه پێشتر جۆنسۆن پێشنیاره‌كه‌ى به ئه‌نجوومه‌نى گشتى وڵاته‌كه‌ى داوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌رجی لێدانى زه‌نگى ئه‌و كاتژمێره زۆره پێشنیاره‌كه‌ى ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
جۆنسۆن گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌م زه‌نگه له سه‌عات 23ى رۆژى 31ى ئه‌م مانگه لێبدرێت ئه‌وا تێچووه‌كه‌ى 500 هه‌زار پاوه‌ند ده‌بێت واته 648 هه‌زار و 450 دۆلار.
زه‌نگى سه‌عاتى بیگ بێن له ساڵى 2017 وه لێ نه‌دراوه، ئه‌و كاتژمێره كه مێژوویه‌كى هه‌یه و یه‌كێكه له سیمبوله‌كانى له‌نده‌ن، زه‌نگه‌كه‌ى 13 تۆن و 700 كیلۆگرامه.
دواى چه‌ند جار له دواخستنى، كۆتایى ئه‌م مانگه بڕیاره به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.