كۆمپانیای وه‌ن پله‌س ڕای گه‌یاند، كار بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری مۆبایل ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش "وه‌ن پله‌س هه‌شت پرۆ"یه و وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایله ده‌بێ له هه‌موو دنیادا.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" به‌باتێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می "وه‌ن پله‌س" بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه وه‌ن پله‌س هه‌شت پرۆ له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه هه‌موو مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید ده‌به‌زێنێت، چونكه به‌هێزترین سیستمی بۆ داده‌نێین له‌گه‌ڵیدا دیزاینێكی زۆر ناوازه‌شی بۆ داده‌نێین كه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵك.
کۆمپانیاکە دەڵی، ئەم مۆبایلە بەهێزترین پرۆسێسەری بۆ دادەنرێت
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێسته مۆبایله‌كه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به تایبه‌تمه‌ندی ناوازه دروستی ده‌كات، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یشی بۆ داده‌نێت كه قه‌باره‌كه‌ی 6.67 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1440 به 3120 پیكسڵه.
جگه له‌وه‌یش ڕامی 12 گێگابایته و پرۆسێسه‌ری 865 SoC بۆ دانراوه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه و وای كردووه خێراترین مۆبایل بێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌ن پله‌س كۆمپانیایه‌كی چینییه تایبه‌ته به دروست كردنی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و مۆبایل، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌ستی "پێتێ لوا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مۆبایله‌كانی شانبه‌شانی به‌هێزترینه‌كان ده‌رۆن و ركابه‌ری دنیا ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه‌كانیان.