وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی تارانی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ده‌ربڕی و دووپاتیشی كرده‌وه كه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به دانوستاندن ناكاته‌وه، بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ڕای گه‌یاند، كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناكه‌نه‌وه، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی، چونكه ئه‌مه‌ی كراوه ناكرێ لێی په‌شیمان ببنه‌وه و ئێسته‌یش داوای ڕێككه‌وتنێكی تر بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان ئاماده له‌گه‌ڵ سعوودیه و ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو گفتوگۆ و دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه و ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن.
دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعوودیه و كه‌نداو ده‌كات
زه‌ریف له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره گوتی، پێویسته هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه بپرسن كه جه‌نگ له سوودی كێیه، ناوچه‌كه‌مان به ته‌واوی وێران ده‌بێت، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان ئاماده بین و ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه بكه‌ین، مه‌رجی قورسیش له‌سه‌ر یه‌كتر دانه‌نێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده بۆ هاریكاری و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه به سعوودیه و وڵاتانی تری كهنداوهوهیش، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه‌مان بپارێزین و ڕێ به تێكچوونی نه‌ده‌ین، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یش پێشتر حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران ده‌سپێشخه‌ری "هاوپه‌یمانی هیوا، هورمزی ئاشتی" خستووه‌ته به‌رده‌م وڵاتانی ناوچه‌كه و ئێسته‌یش تاران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سووره و كاری بۆ ده‌كات.