فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ئاشكرای كرد، كه هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆی ڕۆژانه له نێوان هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌باره‌ی گیراوه‌كانی داعش بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه وڵاتان چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش به بۆمبێكی ئاماده‌كراو ناوده‌به‌ن، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێوشوێنێك ده‌ده‌ن تا بۆ شوێنێك ئارام و گرتووخانه‌ی به‌هێزتر بیانگوازنه‌وه.
مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی "
هه‌سه‌ده" له تویتێكدا نووسیویه‌تی، سه‌ركه‌وتووین له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ته‌ناهی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌م و جیهان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تواناكانمان سنووردارن و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیشداین، به‌ڵام ڕێمان نه‌داوه كه چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش ڕزگاریان ببێ و دووباره هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه و جیهان بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، زۆر ورد و ڕوون نین، كه باسی له‌وه كردووه كه گیراوه‌كان له گرتووخانه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده ڕا ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی، گرتووخانه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده به ته‌واوی له ژێر كۆنتڕۆڵدان و هیچ چه‌كدارێك ڕای نه‌كردووه.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه ئێسته 12 هه‌زار چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێ كه 10 هه‌زارن، ورد و دروست نین، به به‌رده‌وامیش به‌شێوه‌ی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ڕووسه‌كان له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باشتری دۆسیه‌ی گیراوانی داعش.