زانایانی زانكۆی بریگهام یانگی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پرۆسه‌ی بایۆلۆجی پیربوونی جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر له‌سه‌رخۆ و دوا ده‌كه‌وێ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به به‌رده‌وامی شیری كه‌م چه‌وری مانگا ده‌خۆنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر لاری تاكیر ئه‌نجام دراوه و داتا و زانیاری و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێنج هه‌زار و 834 هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كراوه، كه به‌شێكیان به به‌رده‌وامی شیری مانگای جۆری بێ چه‌وری یان 1% چه‌ورییان خواردووه‌ته‌وه و گرووپێكی تریش ئه‌و شیره‌ی خواردوویانه‌ته‌وه ڕێژه‌ی چه‌وری تێیدا 2 تا 3.25% بووه و گرووپی سێیه‌میش ڕێژه‌ی چه‌وری شیری مانگا كه خواردوویانه‌ته‌وه 13% بووه.
دواجار پشكنینی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردووه كه له هه‌ر سێ گرووپه‌كه‌ن و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وانه‌ی شیری كه‌م چه‌وری مانگایان خواردووه‌ته‌وه، كاریگه‌ری كه‌متری پیربوون به‌سه‌ر خانه‌كانی جه‌سته‌یان ده‌ركه‌وتووه، زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شیری كه‌م چه‌وری پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی به تیلۆمیرات هه‌یه، كه بریتییه له كۆتایی كرۆمۆسۆمی خانه‌كان و به ئاماژه‌ی سه‌ره‌كی ته‌مه‌ن و پیری مرۆڤ داده‌نرێت.
له توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌یش دراوه، كه ئه‌وانه‌ی
شیری كه‌م چه‌وری مانگا ده‌خۆنه‌وه، پرۆسه‌ی پیربوونیان دوا ده‌كه‌وێ و ته‌مه‌نیشیان چوار ساڵ زیاتر ده‌بێ، له مرۆڤی ئاسایی كه شیری پڕ له چه‌وری ده‌خۆنه‌وه.