له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینی كه تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بوو، به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو خۆپێشانده‌ران كوژران و 25ی تریش برینداربوون، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان له خۆپێشانده‌ران و داخستنی پردی سنك له به‌غدای پایته‌خت.
دوێنێ هه‌ینی جارێكی تر خۆپێشاندان له شاره‌كانی باشوور و به‌غدای پایته‌خت ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بوو، هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراقیش به توندی ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران به‌كارهێنا، له‌وكاته‌ی خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌ویست به‌سه‌ر پردی سنك بپه‌ڕنه‌وه و به‌ربه‌سته ته‌ناهییه‌كان تێپه‌ڕێنن.
به‌هۆی هه‌وڵی خۆپێشانده‌ران بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌رسته‌ی ته‌ناهی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی وه‌ڵامدرانه‌وه و هه‌وڵی په‌رتكردنیان درا، به‌وهۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژران.
هێزه‌كانی به چڕی په‌لاماریان داون تا بڵاوه‌ی پێ بكه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا دووپاتی كرده‌وه كه دوو له خۆپێشانده‌ران گیانیان له ده‌ست داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆمبی گازییان به‌ركه‌وتووه و خنكاون.
ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، دژی سیسته‌می سیاسی وڵات و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان له كاروباری ناوخۆی عێراق، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 25 هه‌زار كه‌س برینداربوون و نزیكه‌ی 500 كه‌سی تریش كوژراون، خۆپێشانده‌ران به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندان تا به ئامانجه‌كانیان ده‌گه‌ن.
https://www.skynewsarabia.com/middle-east/1313539-%D9%85%D9%82%D8%AA%D9%84-%D9%85%D8%AA%D8%B8%D8%A7%D9%87%D8%B1%D8%A8%D9%86-%D9%85%D9%88%D8%A7%D8%AC%D9%87%D8%A7%D8%AA-%D8%AC%D8%B3%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%86%D9%83-%D8%A8%D8%BA%D8%AF%D8%A7%D8%AF