ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رقئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م بڕیاره تاكلایه‌نه‌ی شیعه له په‌رله‌مان، هاوپه‌یمانی دێرینی كورد و شیعه‌ی خستووه‌ته تای ته‌رازووه‌وه و له كۆتایی نزیكی كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی كورد و شیعه ڕۆڵی گه‌وره‌یان گێڕا له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌عس و دوای 2003یش له پێشخستن و یه‌كخستن و دووباره دانانه‌وه‌ی بنه‌مای سیسته‌می سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی عێراق، هه‌ر ئه‌وانیش به هاوبه‌شی ده‌ستووری نوێی عێراقیان نووسیوه و حوكمی عێراقیان جێگیر كرد، به‌لام ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دروست بووه، پێده‌چێ چاره‌نووسی ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌ره‌و كۆتایی ئاراسته بكات.
دوای ڕووخانی به‌عس و پێكهێنانی حكوومه‌ت و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور وه‌رزی پایری شیعه و كورد ده‌ست پێ ده‌كات
له به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌ی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان باش نه‌بوو و كورد و سوننه له‌گه‌ڵی نین، ئه‌مه‌یش به مانای ئه‌وه دێ كۆده‌نگی پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی له‌سه‌ر نییه، بۆیه به پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و پێشێلكردنی رووحی ده‌ستووری عێراق ناوی بردووه.
هاوكات هیشام هاشمی پسپۆری ته‌ناهی و ستراتیجی بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت گوتوویه‌تی، ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا كارێكه به بڕیار و قسه ئاسانه و به‌ڵام به كرده‌وه زۆر قورسه، چونكه عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و ستراتیجییه بۆ پاراستنی هێزه كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه و ڕێگری له گه‌یشتنی تاران به به‌یرووت.
ره‌عد هاشمی چاودێری سیاسی عێراقیش ده‌لێ، دۆخه‌كه جۆرێكه له خۆبردنه پێش و ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵك، ده‌نا به ڕوونی ئه‌وه دیاره كه ئه‌سته‌مه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكشێنه‌وه، كورد و سوننه‌یش دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ بڕیاره‌كان له واقیع به‌دی بهێنرێت.