خۆپێشانده‌رانی عێراق ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه رووداوه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی عێراق گه‌وره و كاریگه‌ر بوون و كاریان كرده سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان و تا ئاستێك سستیان كرد، به‌ڵام دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه "ئێسته وه‌ك پێشوو ناڕزاییه‌كان به تین بوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای زیادبوونی گوشاری هێزه ته‌ناهییه‌كان و میلیشیا، به‌رده‌وام و سوورین له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان".
خۆپێشاندانه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستی پێ كرد و له 25ی ئه‌م مانگه دوای سه‌ركوتكردنی فره‌وانتر ده‌ستی پێ كرده‌وه. ئه‌وان داوای گۆڕینی ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و كۆتاهێنان به ده‌سه‌ڵاتی پارته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌هۆكاری خراپیی دۆخی ئابووری و بژێوی هاووڵاتییان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییان ده‌زانن.
ناڕازییه‌كانی عێراق سه‌ركرده‌كانیان به گه‌نده‌ڵ و لایه‌نگری وڵاتانی ده‌ره‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵات و شه‌قام له دوو دۆڵی جیاوازدا بژین و ده‌سه‌ڵات باكی به دۆخی خراپیی شه‌قام و جه‌ماوه‌ر نه‌بێت.
تا ئێسته خۆپێشانده‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه "ئێمه نیشتمانمان ده‌وێت"
عه‌لی روكابی مافپه‌روه‌ر و چالاكی دیاری خۆپێشاندانه‌كان، له‌باره‌ی كاریگه‌ریی خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و به‌ركه‌وتنی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه تا ئێسته خۆپێشانده‌ران به گشتی له‌سه‌ر یه‌ك بۆچوون كۆكن وه‌ك پێشتریش به دروشم رایان گه‌یاندووه، "ئێمه نیشتمانمان ده‌وێت"، نیشتمانێك هه‌موو كایه‌كانی ژیان بگرێته‌وه له سیاسی و ئابووری و ته‌ناهی".
ئاماژه‌ی دا، "دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه كه بریتی بوو له توندبوونی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان ویستیان عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێ، به‌ڵام ئێسته رووداوه‌كه له عێراق دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆیه خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و هه‌ر ده‌مێنن و به‌هه‌مان ره‌وت و گوڕی پێشوو، راسته تۆزێك ساردبوونه‌وه رووی دا به‌هۆی دۆخه‌كه له ته‌واوی ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌و رووداوانه هێور بوونه‌ته‌وه و هه‌ینی رابردوو خۆپێشاندانه‌كان گه‌رموگوڕتر بوونه‌وه".
به‌گوته‌ی روكابی، خۆپێشانده‌ران و مه‌رجه‌عییه‌ت سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ده‌ركه‌وتووه خۆپێشانده‌ران گه‌وره‌ترین فراكسیۆنن.
"به بۆچوونی خۆم كه‌س نایه‌ته پێش بۆ وه‌رگرتنی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و قۆناغه‌ی عێراق، چونكه هه‌ر كه‌سێك بێت، به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئێمه كه هاتینه سه‌رشه‌قام و داوای بنیاتنانی نیشتمانمان كرد، مه‌به‌ستمان ته‌نیا كه‌سایه‌تیی عه‌بدولمه‌هدی نه‌بوو، داوای گۆڕینی ته‌واوی سیستمه سیاسییه‌كه‌مان كرد كه له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست پێ ده‌كات تا دوا په‌رله‌مانتار. گوتمان كاندیدی هێزه سیاسییه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌وه‌یه هاتینه ده‌ره‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی هێزه سیاسی و فراكسیۆنه‌كان به‌سه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار نه‌مێنێت، بۆیه داوای كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراق بكات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كار بكات" روكابی وای گوت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زنجیره‌یه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی خێرا و گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شێواوی عێراق روویان دا و وایان كرد دۆخه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه و جه‌نگێكی فره‌وان بچێت، له‌وانه هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له كه‌ركووك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به بۆردمانكردنی پێنج باره‌گای حزبوڵای عێراقی و كوشتن و برینداركردنی زیاتر له 80 چه‌كدار، دواتر هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
عیسام عه‌لاوی چالاكی خۆپێشاندان له كه‌ربه‌لا كه زۆرجار له‌و شاره ئاڵۆزی دروست بووه و سێ جار كونسوڵگه‌ی ئێرانیان سووتاندووه، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر دۆخی خۆپێشانده‌ران دوای رووداوه‌كانی عێراق هات، گۆڕان و شێوانی دۆخی ته‌ناهییه كه له زۆرینه‌ی گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسن، كاتێك به‌هۆی رووداوه‌كان به‌گشتی دۆخی ناوخۆی عێراق بۆشایی زیاتری تێكه‌وتووه.
عه‌لاوی ده‌ڵێ، له‌ناو خۆپێشاندانه‌كانم، ئاماده‌بوونی خه‌ڵك ئاساییه، به‌ڵام رێوشوێن و ئاماده‌بوونی سه‌ربازی و ته‌ناهی زۆره و توندتره له جاران و نائاساییه، فولكه‌ی ئه‌حڕار به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه و دوای پشكنینێكی زۆر ده‌هێڵن تێپه‌ڕ بیت، بۆیه خه‌ڵكه‌كه زیاتر ده‌ترسن.
ئه‌و چالاكه روونی كرده‌وه، رووداوه‌كان كاریان نه‌كردووه‌ته سه‌ر گوڕ و داواكاریی خۆپێشانده‌ران و سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكانیان، له‌وانه دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌ربه‌خۆ و نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێشتر خۆپێشانده‌ران رایانگه‌یاندووه.