پشكی پیشەسازیی مۆبایل لە گەشەی ئابووری دنیا بەرزتر دەبێتەوە

:: PM:12:10:18/01/2020 ‌

پیشەسازیی بەرهەمهێنانی مۆبایل لە چەند ساڵی رابردوودا زیاتر بەرفراوان بووە و كاریگەرییەكانیشی لە ئابووری دنیا زیاتر بەرجەستە دەبێت.  

پشكی پیشەسازیی مۆبایل لە ئابووری جیهانیی لە ساڵی 2014 بریتی بووە 3.8%، بەڵام لە ساڵی 2018 بەرەو 4.6% هەڵكشاوە.

پێشبینی كراوە پشكی پیشەسازیی مۆبایل لە ئابووری جیهانی بۆ ساڵی 2020 تا 4.8% بەرز ببێتەوە.
مۆبایلەكان كاریگەرییان خستووەتە سەر بنج و بنەوانی ژیانی مرۆڤ و كۆی ئابووری وڵاتانیش لەو كاریگەرییە بێبەش نییە. ساڵی 2018 سێ تریلیۆن و 900 ملیار دۆلار كە دەكاتە 4.6%ی پشكی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی دنیا، لەم پیشەسازییە سەرچاوەی گرتووە. پێشبینی كراوە پشكی پیشەسازیی مۆبایل لە ئابووری جیهانی بۆ ساڵی 2020 تا 4.8% بەرز ببێتەوە.

وڵاتانی دنیا بە رێژەی جیاواز پشكێك لە بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆییان لە پیشەسازیی مۆبایلە. بۆ نموونە ئەوروپا لە ساڵێكدا 620 ملیار دۆلار لە مۆبایل داهاتی هەبووە كە دەكاتە 3.5%ی بەرهەمی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی.

بەگوێرەی "تیجارەت نیز" ئەمەریكای لاتین 270 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و 5.2%ی پشكەكەی بەردەكەوێت. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا 170 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە كە 4.2%ی پشكی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی دەگرێتەوە.

ئەمەریكای باكوریش كۆی داهاتەكەی گەیشتووەتە 840 ملیار دۆلار كە 4.1%ی پشكی بەرهەمی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی بەردەكەوێت.



وشە - سلێمان تاشان