ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له وتارێكدا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى ویفاق بكه‌وێت، ئه‌وا ئه‌وروپا ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى
فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ وتارێكى ئه‌ردۆغان كردووه كه له گۆڤارى پۆلتیكۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، له وتاره‌كه‌دا باس له پاڵپشتى حكوومه‌تى ویفاقى نیشتمانى ده‌كات.
ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌وروپا ده‌كات هاوكارى حكوومه‌تى ویفاقى لیبیا بكات
فڕانس پرێس گوتوویه‌تى ئه‌م وتاره‌ى ئه‌ردۆغان له سه‌روبه‌ندى كۆنگره‌ى به‌رلینه كه بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه له‌باره‌ى لیبیاوه به‌ڕێوه بچێت.
له وتاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان هاتووه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى ویفاق بكه‌وێت، ئه‌وا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانى له نموونه‌ى داعش و قاعیده شوێنى پێى خۆیان له لیبیا ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆره له‌سه‌ر ئه‌وروپا.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌وروپا ده‌كات پاڵپشتى حكوومه‌تى ویفاق بكات كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ددانى پێدا نراوه. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا ئه‌و كاره نه‌كات، ناپاكى له به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانى خۆى ده‌كات".
به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ویفاق له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، ئه‌ردۆغان سووره له‌سه‌ر هاوكاریكردنى و هه‌روه‌ها توركیا بڕیارى داوه هێز ره‌وانه‌ى لیبیا بكات.