به‌هۆی ئه‌و سووكایه‌تییه ئه‌خلاقییه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به ژنه په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، سبه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید تۆمار ده‌كرێت.
بێ ڕه‌وشتی گه‌یشتووه‌ته ئاستی خراپ
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی كانوونی دووه‌م، شادی نه‌وزاد په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك هێرشی كردووه‌ته سه‌رم و سووكایه‌تی ئه‌خلاقی به من كردووه.
زیاتر روونی ده‌كه‌مه‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه به‌رانبه‌ر به منی كردووه، سبه‌ی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شاسوار تۆمار ده‌كه‌م و داواش له یاسا ده‌كه‌م كه مافم وه‌ربگرێت و به سزای خۆی بگه‌یه‌نێت، چونكه سووكایه‌تیی به‌من كردووه.
"ده‌مه‌وێت یاسا و دادگا سزای ئه‌و كه‌سه بده‌ن كه به ئاره‌زووی خۆی له‌م كوردستانه هه‌رچی بیه‌وێت ده‌یكات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت، هیوادارم ئه‌مه‌ش نه‌بێته سه‌فقه‌یه‌كی تر و وه‌ك كه‌یسه‌كانی تری دابخرێن، دادگا رێوشوێنی خۆی وه‌ربگرێت، چونكه بێ ڕه‌وشتی گه‌یشتووه‌ته ئاستی خراپ". شادی نه‌وزاد وای گوت.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر یاسای چاكسازی كۆ بووه‌وه، شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگی به پڕۆژه‌كه دا، دواتر له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید سووكایه‌تی ئه‌خلاقی به‌رانبه‌ر كرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی