بارەگای بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوون، دایکی ساڵح هەرکی پرسە و سەرەخۆشی بە ماڵباتەکەی رادەگەیەنێت.
هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و که‌سوکار و خزمانتانین
ئەمڕۆ شەموو 18ی کانوونی دووەم، بارەگای بارزانی لە پرسەنامەیەکدا رای گەیاندووە، ساڵح هه‌رکی، به‌دڵگرانیه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو "خاتوون"ـی دایکتنمان پێگه‌یشت.
زیاتر روون کراوەتەوە، سه‌ره‌خۆشی له خۆتان و خانه‌واده‌که‌تان ده‌که‌ین، هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و که‌سوکار و خزمانتانین.
لە کۆتایی پرسەنامەکەدا هاتووە، خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و دایکی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات.