ئه‌یمه‌ن سه‌فدى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن، له میانه‌ى سه‌ردانێكى بۆ عێراق راى گه‌یاند، نامه‌یه‌كى شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى هه‌ڵگرتووه كه ئاراسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى كۆمارى عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م ئه‌یمه‌ن سه‌فدى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌كیمى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى ئه‌نجام دا.
شاى ئوردن نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق ده‌كات
له كۆنگره‌كه سه‌فدى رای گه‌یاند، هاتووه‌ته به‌غدا نامه‌یه‌كى شا عه‌بدوڵاى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ى عێراق و سه‌رۆك كۆمار هێناوه.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه گوتى، "دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه گرژییه‌كان هێور بكرێنه‌وه و سه‌روه‌ریى عێراق بپارێزرێت".
جارێكى تریش باسى له‌وه كرد كه ئوردن پشت له عێراق ناكات و به پێویستى زانى عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانى ململانێیه‌كان.
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو شا عه‌بدوڵاى دووه‌م له به‌رده‌م په‌رله‌مانى ئه‌وروپا باسى له بارودۆخى عێراق كرد و گوتى، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك خۆیان له‌وه به‌دوور بگرن عێراق بكه‌ن به گۆڕه‌پانى جه‌نگ، چونكه ئه‌م وڵاته 40 ساڵه به‌ده‌ست جه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنێ.