شۆفێرانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان مانگرتنیان راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌چنه ئێرانه‌وه.
رێگەپیدان بە بارهەڵگرەکانیان بۆ نیو هێندەی جاران کەم کردووەتەوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی كانوونی دووه‌م، مووسا سه‌مین یه‌ك له شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، هۆكاری مانگرتنی شۆفێران بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له دیوی ئێرانه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌ی بارهه‌ڵگره‌كانیان بۆ نیوه كه‌م كراوته‌وه، كاروباره‌كانیشیان دواده‌خه‌ن.
"له دیوی ئێرانه‌وه رێوشوێنه‌كان زۆر توند كراون و به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیش رۆژانه چه‌ندان شۆفێر له‌و سنووره بێكار ده‌مێننه‌وه.
عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك سه‌ندیكا رێ‌یان پێ نادرێت له مه‌رز بن و ئاگایان له كێشه‌ی شۆفێرانه، به‌ڵام ده‌توانن ته‌نیا پشتگیری‌یان بكه‌ن.
شه‌رمین عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌رزه‌كه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پشووه له داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت، دواتر ئه‌وان به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانی شۆفێران ده‌كه‌ن.
به‌پێبی ئامارێكی تایبه‌ت كه له نۆره‌گرتنی شۆفێرانی مه‌رزه‌وه بۆ "وشه" هاتووه‌ته ناردن، زیاتر له نیوه‌ی باره‌كان له دیوی ئێرانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دواده‌خرێن و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له نیوه‌ی باربه‌ران بێكاربن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی