تۆڕى هه‌واڵى
CNN ى ئه‌مه‌ریكى تۆمارێكى ده‌نگى تره‌مپ بڵاو ده‌كاته‌وه كه باس له هه‌ندێك وردهكاریى كوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ردووكمان به یه‌ك نرخ كوشت".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌مى دووه‌م تۆڕى هه‌واڵى CNN تۆمارێكى ده‌نگى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا هه‌ندێك وردهكاریى له‌سه‌ر كوشتنى قاسم سلێمانى ئاشكرا ده‌كات.
تره‌مپ: هه‌ردووكمان به یه‌ك نرخ كوشت
ماڵپه‌ڕى RT ى رووسى زانیارییه‌كانى له ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه وه‌رگرتووه و روونى ده‌كاته‌وه، ده‌نگه‌كه‌ى تره‌مپ دوێنێ هه‌ینى له ویلایه‌تى فلۆریدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حزبه‌كه‌ى تۆمار كراوه.
تره‌مپ له‌باره‌ى هۆكارى كوشتنى سلێمانى ده‌ڵێ، "ئه‌و شتى سه‌یرى له‌باره‌ى ده‌وڵه‌تى ئێمه ده‌گوت".
دواتر تره‌مپ ناوى سلێمانى به "تیرۆریستى ناسراو " ده‌هێنێ و ده‌ڵێ، "له لیسته‌كه‌ى ئێمه بوو و ده‌بوو له وڵاتى خۆى بمێنێته‌وه نه‌ك له وڵاتانى تر‌ى ناوچه‌كه بێت".
تره‌مپ له قسه‌كانى باس له‌وه ده‌كات كه به ورده‌كارییه‌وه ئاگادارى كوشتنى سلێمانى بووه و ده‌ڵێ، "سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان هه‌واڵیان پێ دام و گوتیان گه‌وره‌م ئه‌وان به یه‌كه‌وه‌ن. گه‌وره‌م دوو خولهك و 11 چركه هه‌یه، هیچ په‌رچه‌كردارێك نییه، دوو خولهك و 11 چركه بۆ ژیان ماوه، ئه‌وان له ئۆتۆمبێلی درعن، گه‌وره‌م 30 چركه 10 9 8 چركه.. له ناكاو بۆۆم.. گه‌وره‌م ئه‌وان نه‌مان".
تره‌مپ ده‌ڵێ "هه‌ردووكمان به یه‌ك نرخ كوشت".
له سێى كانوونى دووه‌م قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى، له ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كوژران.