ئه‌و پیاوه نیپالییهی وه‌ك كورتترین پیاوی دنیا ناوی له كتێبی گینسدا تۆمار كرابوو، له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كرده‌وه، خاجێندرا ساپا ماگه‌ر |27 ساڵ| ئه‌و پیاوه كورتهباڵایهی درێژیی باڵای ته‌نیا 67 سانتیمه‌تر بوو، تووشی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی جگه‌ر بوو، به‌هۆیه‌وه دڵی له لێدان كه‌وت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو خێزانی خاجێندرا كوڕه‌كه‌یان گه‌یاندبووه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام چونكه دۆخی خراپ بووبوو، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی حاڵه‌ته خراپهكهیهوه گیانی له‌ده‌ست دا.
باوكی خاجێندرا ده‌ڵێ: كاتێك كوڕه‌كه‌م هاته دنیاوه، قه‌باره‌ی هێنده بچووك بوو، ده‌تتوانی له‌ناو ده‌ستتدا جێی بكه‌یته‌وه، به‌ڵام چونكه ته‌ندروست بوو، تا ته‌مه‌نی 27 ساڵی ژیا و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردبوو.
بە نیاز بوو هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی جوانی باڵابەرز بکات
خاجێندرا دڵی بەو ژیانەی خۆی خۆش بوو و لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا بە باشی ڕاهاتبوو، تەنانەت پلانی بۆ داهاتووی دانابوو و هەمیشە بە خانەوادە و هاوڕێکانی گوتووە، حەز دەکەم ببم بە پزیشک و دواتر هاوسەرگیریی لەگەڵ کچێکی جوانی باڵابەرز دەکەم.
ئه‌م كورته‌باڵایه سه‌ردانی زیاتر له 12 ده‌وڵه‌تی كردبوو و به‌شداریی پرۆگرامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاته ئه‌وروپییه‌كانی كردووه. جگه له‌مه‌ش له گه‌شتێكی شاخه‌وانیدا به‌شداریی كردووه و ده‌ستی له لووتكه‌ی ئه‌ڤرێست به‌رزترین چیای دنیا داوه.
ساڵی 2010 خاجێندرا ماگار ناسناوی كورتترین پیاوی دنیای پێ درا و ناوی له كتێبی گینسدا تۆمار كرا، دواتر له ساڵی 2015 پیاوێكی تری نیپالی به ناوی شیندرا دانگی كه باڵای 54.6 سانتیمه‌تر بوو، توانی ناسناوه‌كه‌ی لێ بسه‌نێته‌وه و تا ئێسته‌ش له دنیا ماوه.