سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا پرسی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ڕوون ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 30 ڕۆژ دوای واژووكردنی یاسای چاكسازی، په‌رله‌مانتاران ده‌توانن ده‌سبه‌رداربوونیان له خانه‌نشینییه‌كانیان ڕابگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی كانوونی دووه‌م، ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندووه، خانه‌نشینیی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی 60 ساڵن له عێراق و خوار 63 ساڵن له هه‌رێم ئیجباری نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی 45 ساڵیان ته‌واو كرد و 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بوو، چ له عێراق بن یان له هه‌رێم، ده‌توانن خانه‌نشین ببن، ئه‌گه‌ر له‌هه‌مان كاتدا نه‌یانه‌وێت خانه‌نشین ببن، یاسا ناچاریان ناكات به خانه‌نشینیی، به‌ڵكو ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری پێشوویان.
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌و (۳٠) ڕۆژه‌دا داوای ده‌ستبه‌رداربوون له خانه‌نشینییه‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر خوله‌كانی پێشتری په‌رله‌مان و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، له‌باره‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌موو خوله‌كانی په‌رله‌مان به‌پێی بڕگه‌ی (چواره‌م) له ماده‌ی حه‌وتی یاسای چاكسازی، ته‌مه‌نیان هه‌رچه‌ند بێت و خزمه‌تیان هه‌رچه‌ند بێت و بڕوانامه‌یان هه‌رچی بێت، ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی ببن وه‌ك په‌رله‌مانتار و ئه‌م ده‌ستبه‌رداربوونه ڕێگر نییه له‌وه‌ی دواتر به‌پێی یاسای خانه‌نشینی به‌ركار له هه‌رێم (شارستانی یان سه‌ربازیی) خانه‌نشین ببن.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م و خوله‌كانی تر كه خواستیانه به‌م یاسایه خانه‌نشین نه‌بن، له ماوه‌یه‌ك كه له 30 ڕۆژ له ڕێكه‌وتی به‌ركاربوونی یاساكه تێپه‌ڕ نه‌كات، ده‌توانن له دیوانی په‌رله‌مان داوا پێشكه‌ش بكه‌ن.
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه یاساكه ڕۆژی یه‌كشه‌م ۱۹ـ۱ـ۲٠۲٠ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت، دوای واژووكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دێته ناردن.
د. رێواز فایه‌ق ده‌ڵێت، دوای به‌ركاربوونی یاساكه، دیوانی په‌رله‌مان به‌ڕاگه‌یه‌نراوێك ده‌ستپێكردنی واده‌ی (۳٠) ڕۆژه‌كه به‌شێوه‌ی یاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌و (۳٠) ڕۆژه‌دا داوای ده‌ستبه‌رداربوون پێشكه‌ش بكات، ئیتر مافی خانه‌نشینی نامێنێ.
رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو 16ی كانوونی دووه‌م، په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌ی چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینی په‌سه‌ند كرد.