سەرۆک بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر کۆ بوویەوە و پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێ کرد.
پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تاوتوێ کرا
ئەمڕۆ شەموو 18ی کانوونی دووەم، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ستیف فەگین باڵوێزی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.
زیاتر روون کراوەتەوە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانیدا دووپات لەوە کراوەتەوە، پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.
لەدوای فەرمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر نوێنەری سەرەکی وڵاتە یەکگرتووەکانە لە عێراق و سەرجەم کاروبارەکان لەو کۆنسوڵخانەیە رادەپەڕێندرێت.