له كۆتایى جه‌نگى یه‌كه‌مى دنیا هێزه سه‌ركه‌وتووه‌كانى جه‌نگ بیریان له دابه‌شكردنى میراتى ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌كرده‌وه، بۆیه چه‌ندان رێككه‌وتنیان كرد، ئێسته‌یش تێبینى ده‌كرێت نزیكه‌ى 10 هێز ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌رده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك هیچ ناوچه‌یه‌كى دنیا نییه هێنده‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ژێر كاریگه‌ریى هێزى بیانى بێت.
"پیاوه نه‌خۆشه‌كه" ئه‌مه ئه‌و ناوه بوو كه له كۆتایى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان به ده‌وڵه‌تى عوسمانى ده‌گوترا، زلهێزان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى براوه‌ى جه‌نگه‌كه بوون كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد میراتى ئه‌م پیاوه نه‌خۆشه دابه‌ش بكه‌ن، بۆیه هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێكى له‌م شوێنانه برد كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیمپراتۆرییه‌ته‌كه بوو، بۆ نموونه به‌ریتانیا عێراقى بۆ خۆى برد، فڕه‌نسایش سووریا.
رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئێران و توركیا زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌یه
دواى تێپه‌ڕبوونى سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه، ئێسته خه‌ریكه جارێكى تر مێژوو خۆى دووباره ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له شێوه و رووخسارێكى تر. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بدرێته ئه‌و
رووداوانه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى، ئه‌وا ده‌زانرێت ئه‌مڕۆ له چه‌ندان هێزى بیانى له‌م وڵاتانه هه‌ن و ده‌ست له كاروبارى سیاسى و ئابوورییان وه‌رده‌ده‌ن، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه به ناوچه‌كانى تر‌ى دنیا به‌راورد بكرێت، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت هیچ ناوچه‌یه‌كى دنیا نییه به قه‌د وڵاتانى عه‌ره‌بى هێزى بیانى تێدا زاڵ بێت و له‌ژێر كاریگه‌ریى ده‌ره‌كیدا بێت، له‌مه‌یشدا چه‌ندان هۆكار هه‌یه، له‌وانه لاوازى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى وڵاتانى عه‌ره‌بى و له‌لایه‌كى تریش خراپى ده‌سه‌ڵاته‌كانه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كانیان كه هه‌میشه پاساو به هێزى بیانى ده‌دات.
له‌م راپۆرته ئاماژه بۆ چه‌ندان وڵات ده‌كه‌ین كه هى هه‌رێمه‌كه‌ن یان نێوده‌وڵه‌تین، به‌ڵام بوونى سه‌ربازییان له وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌یه و یانیش كاریگه‌رییان به‌سه‌ر بڕیارى سیاسى و ئابوورى و ستراتیجى وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌یه.
ئێران : ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر زه‌ق ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌رده‌دات. ئێران له‌ڕووى مه‌زه‌وییه‌وه بوونى شیعه‌ى له چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بى كردووه‌ته پاساو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست له كاروبارى ئه‌م وڵاتانه وه‌ربدات. له ساڵانى رابردوو رووداوه‌كان قه‌باره‌ى ده‌ستوه‌ردانى ئێرانیان ده‌رخستووه، له‌وانه عێراق به ته‌واوى له‌ژێر كاریگه‌رى هه‌ژموونى ئێرانه، هه‌روه‌ها ئێران یاریكه‌رێكى دیارى شه‌ڕى سووریا بووه و پارێزگارى له مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د كردووه، چه‌ند لایه‌نێكى فه‌له‌ستینى له‌ژێر كاریگه‌رى ئێرانن، له شانۆى سیاسى لبنانیش ئێران به هه‌مانشێوه كاریگه‌رى هه‌بووه، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك خۆپێشاندان له به‌حرێن كرا ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارى خۆپێشانده‌رانى ده‌كرد، له یه‌مه‌نیش به هه‌مانشێوه هاوكارى حووسییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مه‌ریكا: ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكى تر‌ى به‌هێزه كه ده‌ست ده‌خاته كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى، له‌ڕووى سیاسییه‌وه ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانى كۆمه‌ڵێك وڵاتى عه‌ره‌بییه و هه‌روه‌ها چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى گرنگى له كوێت و قه‌ته‌ر و عێراق و سووریا و ئوردن هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتى چه‌ندان ئۆپراسیۆنى گرنگى كردووه له وڵاتانى عه‌ره‌بى، یه‌كێك له‌وان رزگاركردنى كوێت بوو له ژێر ده‌ستى رژێمى به‌عس و دووه‌میشیان رووخاندنى رژێمى به‌عس بوو، ئه‌مه‌ریكا هاوكارى دارایى به ئوردن و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بى ده‌دات و چه‌كیش به چه‌ندان وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌فرۆشێت.
هیچ ناوچه‌یه‌كى دنیا نییه بارته‌قاى وڵاتانى عه‌ره‌بى له ژێر كاریگه‌رى وڵاتانى بێگانه بێت
رووسیا: رووسیا هێزێكى تر‌ى دنیایه كه به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌رده‌دات، له‌وانه رووسیا تاكه هێز بوو كه هاوكێشه‌ى جه‌نگى سووریاى گۆڕى، ئه‌و وڵاته بوو توانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بهێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها رووسیا ئێسته ده‌ست له كاروبارى لیبیا وه‌رده‌دات و بووه‌ته یاریزانێكى به‌هێزى جه‌نگى لیبیا.
توركیا: توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له 15 ساڵى رابردوودا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌رده‌دات، توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له قه‌ته‌ر و سۆماڵ هه‌یه، توركیا به نیاز بوو دوورگه‌یه‌كى سوودانى داگیر بكات، كورد ده‌كاته پاساوێك بۆ ده‌ست له كاروبارى عێراق و سووریا بكات. تا ئێسته سێ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له ناو سووریا كردووه، توركیا ده‌ست له كاروبارى فه‌له‌ستینییه‌كان وه‌رده‌دات، جگه له‌مه‌یش له ململانێى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى عه‌ره‌بى توركیا رۆڵى هه‌یه و لایه‌نگرى قه‌ته‌ر ده‌كات. ركابه‌رى میسر ده‌كات و ده‌ست ده‌خاته شه‌ڕى لیبیاوه.
چین: شێوازى ئه‌م وڵاته سه‌ربازى نییه، بۆیه ناكرێ به ده‌ستوه‌ردان ناو ببرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى فراوانى له وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌یه، هه‌فته‌ى رابردوو به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له رۆژنامه‌یه‌كى چینى بڵاو كرابووه‌وه، چین له جه‌نگى سووریا به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاڵپشتى ئه‌سه‌دى كردووه، نزیكه‌ى دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلارى زیان به‌ركه‌وتووه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى چین كار بۆ رێى ئاوریشمى نوێ ده‌كاته‌وه، پێویستى به‌وه هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له ناوچه‌كه بپارێزێت.
چه‌ندان وڵاتانى تر هه‌ن ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌رده‌ده‌ن و به شێوازى جۆراوجۆر كار له‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه ده‌كه‌ن، نموونه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌یش فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیایه.