ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یانراوێكی بڵاو كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مساڵ كۆنگره ده‌به‌ستن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی پارتی گفتوگۆ له‌باره‌ی رووداوه گرنگه‌كانی ساڵی 2019 و سه‌ره‌تای ساڵی 2020 كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی پشتگیری له چاكسازیی كردووه
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و نیگه‌رانی و مه‌ترسیانه كرا كه له‌سه‌ر عێراق هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی و كردنی عێراق به "ساحه‌ی ته‌صفیه‌ی حساباتی" وڵاتانی هه‌رێم و جیهان كه خه‌ریكه خه‌ڵكی عێراق باجی هه‌ڵوێسته دژ به یه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، سه‌ره‌رای مانه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ی تیرۆر كه تائێسته داعش كۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی پشتگیری له چاكسازیی كردووه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نووسراوه، كۆبوونه‌وه پشتیوانی بۆ هه‌وڵ كۆششه‌كانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی یاسایی ده‌كات له راستای چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كان له‌وبوارانه‌ی پێویست ده‌كات بۆ هێنانه دی خواستی هاووڵاتییانی كوردستان و زیاتر دابین كردنی ئاسووده‌یی.
"له‌به‌ر پێویستی و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و گۆرانكاریه زۆر و خێراییه‌كان له‌ناوخۆ و ده‌وروبه‌ر و زیاتر گوڕوتین به‌خشین به ئۆرگانه‌كان هه‌روه‌ها به گوێره په‌یڕه‌وی ناوخۆ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بریاری دا له ساڵی 2020 كۆنگره ئه‌نجام بدرێت و ده‌سه‌ڵاتی پێویستی دا به مه‌كته‌بی سیاسی هه‌نگاو و رێكاره په‌یڕه‌ویه‌كان ده‌ست پێ بكات" له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارتی وا نووسراوه.