چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆڕٍبهندى ئابووریی جیهان ناسراو به داڤۆس له بارودۆخێكى سه‌خت تێپه‌ڕێت و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یش ده‌كرێت دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماده بێت و بایه‌خێكى زۆر به ئاماده‌بوونى بدرێت.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب" كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م، راپۆرتێكى له‌سه‌ر كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان (داڤۆس) بڵاو كردووه‌ته‌وه و له ناونیشانه‌كه‌یدا هاتووه "ئه‌سته‌مێك بارته‌قاى چیاكانى ئاڵپ رووبه‌ڕووى كۆربه‌ندى داڤۆس ده‌بێته‌وه". دواتریش له سه‌ره‌تاكه‌ى هاتووه، ئه‌مساڵ كۆڕبه‌ندى ئابووریى داڤۆس له كه‌شێكى پڕ له پێشهات به‌ڕێوه ده‌چێت، به تایبه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه دواى هه‌ڵكشانى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له داڤۆس زۆربه‌ى سه‌رنجه‌كان به‌لاى تره‌مپه‌وه ده‌بێت
هه‌رچه‌نده دیار نییه ئاخۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به‌شدار ده‌بێت، چونكه پێشتر بڵاو كرایه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌ك ساڵى رابردوو تره‌مپ به‌شدار نه‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌ریكا شاندێكى ئاماده كردووه ئیڤانكا تره‌مپ ئه‌ندامیه‌تى بۆ به‌شداریكردن له داڤۆس. كه‌چى له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب هاتووه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاودێرانیی سیاسیى بایه‌خێكى زۆر به گوتارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بده‌ن كه له داڤۆس پێشكه‌شى ده‌كات، له‌وانه‌یشه دووپات له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى بۆ دروشمى" ئه‌مه‌ریكا به‌ر له هه‌موو شتێك" تره‌مپ به‌ده‌ستى هێناوه.
له رۆژى سێشه‌مى داهاتووه‌وه، سه‌ركرده‌كانى داڤۆس به‌ره‌و داڤۆس ده‌چن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه بكه‌ن كه سهیرانگهیهكى سویسرا به‌ڕێوه ده‌چێت، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى ئه‌سته‌م دێنه به‌رده‌م كۆنگره‌كه كه بارته‌قاى چیاكانى "ئه‌ڵپ" گه‌وره‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌و چیایانه كه ده‌ورى ناوچه‌ى داڤۆسیان داوه.
كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ تاوتوێ ده‌كرێن له‌وانه گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و ململانێیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، چاودێران له‌وه ده‌ترسن كۆڕبه‌نده‌كه ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه ناكۆكییه‌كان له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى هئمهریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا، له نێوان پیاوانى كار و ئه‌و چالاكانه‌ى كه ده‌یانه‌وێ رووبه‌ڕووى ئه‌و مه‌ترسییانه ببنه‌وه كه خه‌ریكه یاخهى ده‌یه‌ى سێیه‌مى سه‌ته‌ى بیست و یه‌كه‌م ده‌گرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داڤۆس ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان
به‌ڵام رێكخه‌رانى ئه‌و رووداوه نێوده‌وڵه‌تییه له ساڵ 1971 وه، هه‌موو ساڵێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن لیستێك له‌و دۆسییانه ئاماده بكه‌ن كه كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیى تووشى نیگه‌رانى ده‌كه‌ن، بۆ یه‌كه‌مجاریش داڤۆس له‌و په‌ڕى رۆژگارى جه‌نگى سارد به‌ڕێوه‌چوو ئه‌و كات مۆبایل دانههێنردرابوو، ئه‌و كات وه‌ك ئێسته نه‌بوو بارودۆخى كه‌شوهه‌وا وه‌ك ئێسته له‌سه‌ر دنیا هه‌ڕه‌شه نه‌بوو.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ى بۆ كرا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شێكى زۆر سه‌رنجه‌كان به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپه‌وه بێت، له هه‌مان كاتیش گریتا تۆنبێرگ بۆ ساڵى دووه‌م له داڤۆس ئاماده ده‌بێت كه كیژۆڵه‌یه‌كى چالاكه له بوارى ژینگه‌دا و به‌ره‌چه‌ڵه‌ك سوێدییه. یه‌كێك له دۆسیه گرنگه‌كانى كه‌شوهه‌وا و ژینگه كه پێ ده‌چێت له داڤۆس باس بكرێت پێوه‌ندى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمی ئوسترالیاوه هه‌یه.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر‌ى گرنگى ئابوورى و سیاسى تاوتوێ ده‌كرێن، له‌وانه كوشتنى قاسم سلێمانى له به‌غدا له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى ئێران بۆ ئه‌م رووداوه و هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق. بابه‌تێكى گرنگتر له‌مانه كهوتنهخوارهوهى فڕۆكه ئۆكرانییهكهیه به مووشه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێران، كه 176 كه‌س بوونه قوربانى.
پێشتر پێشبینى ئه‌وه ده‌كرا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له داڤۆس رووبدات، به‌ڵام كاتێك محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رای گه‌یاند به‌شدارییكردنى له داڤۆس ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌یش پێشبینى به‌ركه‌وتنى به‌رپرسانى تاران و ئه‌مه‌ریكایش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مساڵ هان جینگ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى چین سه‌رۆكایه‌تى شاندى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات له كۆڕبه‌ندى داڤۆس، بۆیه له‌وانه‌یه ململانێى بازرگانى نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌یه‌كى تر بێت كه له كۆڕبه‌نده‌كه تاوتوێ بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌فته‌یه چین و ئه‌مه‌ریكا به هه‌ندێك رێككه‌وتن گه‌یشتوون.
ئێران له كۆڕبه‌نده‌كه ئاماده نابێت
جیا له‌وانه هه‌ر یه‌كه له ئورسوڵا ڤۆندهرلین سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌نجێلا مێڕكڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له كۆڕبه‌ندى داڤۆس به‌شدار ده‌بن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شداربوونى ئه‌م دووانه كۆمه‌ڵێك ناكۆكى زیندوو بكاته‌وه كه له نێوان ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ن.
جیرمى شابیرۆ به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌كان له پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌وه ده‌كات جیا له‌وه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌ن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا جێى ناكۆكین كه‌چى له باره‌ى دۆسییه‌كانى تریش وه‌ك دۆسییه‌ى كه‌شوهه‌واو دۆسیه‌ى ململانێى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، جیاوازى له تێڕوانینى سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، بۆیه له راپۆرته‌كه هاتووه چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك له كۆڕبه‌ندى ئابوورى دنیا "داڤۆس" بۆ كێشه‌كان هه‌بێت.