شارەزایەكی ئابووری: ئەمەریكا دەیەوێ عێراق رێككەوتنی چین هەڵبوەشێنێتەوە

:: PM:08:15:18/01/2020 ‌

لەوكاتەی باسی ئەوە دەكرێت كە حكوومەتی عێراق دیەوێ لەگەڵ ئەمەریكا و ژاپۆن و كۆریای باشوور رێككەوتن بە هاوشێوی چین بكات، شارەزایەكی ئابووری ئاماژە دەكات كە حكوومەتی عێراق كاربەڕێكەرە و ئەو قسانە تەنیا بۆ رەواندنەوەی توڕەیی ئەمەریكایە، رای گەیاند كە واشنتن دەیەوێ رێككەوتنی چین هەڵبوەشێتەوە.
حكوومەتی عێراق ناتوانێت توڕەیی ئەمەریكا بڕەوێنێتەوە
ساڵی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق بەهاوەڵی شاندێكی باڵا و گەورەی حكوومەتەكەی سەردانی پەكینی كرد و رێككەوتنَكی فرەوانی ئابووری لەگەڵ چین ئەنجام دا كە هەزاران پڕۆژەی ژێرخان و ئاسایی لەلایەن كۆمپانیاكانی چینەوە بێنە جێبەجێكردن، لەبەرانبەر پێدانی نەوت لەلایەن عێراقەوە، ئەوەش توڕەیی زۆری ئەمەریكای بەدوای خۆیدا هێنا كە چاودێران بە هۆكارێكی لادانی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دەزانن.

یەحیا سوڵتانی، شارەزای ئابووری لەوبارەوە دەڵێت، حكوومەتی عەبدولمەهدی كاربەڕێكەرە و ناتوانێت رێككەوتنی گەورە لەگەڵ ئەو وڵاتانە ساز بكات، بۆیە رەنگە ئەو قسانە تەنیا بۆ رەواندنەوەی توڕەیی ئەمەریكا بێت، لایەنی ئەمەریكا لە دوو بابەت توەڕن، یەكەمیان پێوەست بە رێك نەكەوتنی عێراق لەگەڵ ئەمەریكا بۆ ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانەكەی و دووەمیان رێككەواتن لەگەڵ چین بۆ ئەو مەبەستە و بە پارەیەكی زۆریش، بۆیە ئەگەر عێراق رێككەوتنی هاوشێوە لەگەڵ ئەمەریكا بكات، ناتوانێت بەتەواوەتی رازی بكات، چونكە واشنتن دەیەوێ رێككەوتنی چین هەڵبوەشێتەوە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل