دابەشکردنی نەوتی ماڵان بەردەوامە

:: PM:10:13:18/01/2020 ‌
پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن نەوت دابەش ناکرێت، دابەشکردنی نەوت لەسنووری چەمچەماڵ دەست پێ دەکات.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م، قایمقامیەتی چەمچەماڵ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌، ڕای گه‌یاند، "سبه‌ى یەكشەم 19ى كانوونى دووه‌م، نەوت لە شاره‌دێى شۆڕش و سەنگاو دابەش دەكرێت، به‌وبۆنه‌یه‌ ئاگاداری دانیشتوانی شاره‌دێى شۆڕش و سەنگاو دەكەینەوە سبەی لە گەڕەكەكانیان نەوت دابەش دەكرێت و خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن".

قایمقامیەتی چەمچەماڵ  ئاماژەی كردووه‌، "دابەشكردنی نەوت بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەبێت كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتوو و بە كۆدی 280 دەدرێت،  بڕی نەوتەكەیش 216 لیترە و 46 هەزار دینار لە هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وەردەگیرێت".


وشە - محەمەد میران