به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رزیی ڕاده‌ی شێ و به‌فر و باران ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرایكردووه، به‌هۆی به‌رزیی ڕاده‌ی شێ و به‌فر و باران ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین هه‌یه له زۆر به‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم كه له هه‌ندێك شوێن كه‌متر ده‌بێت له دوو كیلۆمه‌تر به‌تایبه‌تی ناوچه به‌رزه‌كاندا.
كه‌شناسی هه‌رێم ڕوونى كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 12 سه‌عاتى ڕابردووی ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی كانوونی دووه‌م، زۆرترین ڕێژه‌ی باران له ناوچه‌ی بازیان باریووه و بڕه‌كه‌ی 15.6 ملم بووه.
له‌لایه‌كى تر كه‌شناسی هه‌رێم ڕێژەی بارانبارینى لە ناوچەکانی تر‌ى هەرێمی کوردستان به خشته بڵاو كردووه‌ته‌وه.