پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 تابڵۆی بسماری خه‌ونه‌كه‌ی گلگامێش كه به كۆنترین تێكستی ئه‌ده‌بی له مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێ، له عێراقه‌وه دزرا و گه‌یه‌نرایه ئه‌مه‌ریكا، ئێسته ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدرالی ئه‌و وڵاته سكاڵایان دژی كۆمپانیای خاوه‌نی تابڵۆكه به‌رز كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ تابڵۆكه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ عێراق.
چیرۆك و خه‌ونه‌كه‌ی گلگامێش ناوبانگێكی جیهانی هه‌یه و كه به دوای نه‌مری گه‌ڕاوه، ده‌رخه‌ری خه‌یاڵ و خولیای هه‌میشه‌یی مرۆڤه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێیه‌ك تا زیاتر له ژیان بمێنێته‌وه و درێژه به هه‌نگاوه‌كانی ژیانی بدات و كاره‌كانی ته‌واو بكات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا زۆرینه‌ی ڕه‌های مرۆڤه‌كان هێنده حه‌ز به مانه‌وه و به‌رده‌وامبوون له ژیان ده‌كه‌ن، نایانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ مه‌رگ ببێته میوانیان و كۆتایی‌یان پێ بهێنێت.
ئه‌و تابڵۆ بسمارییه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی گلگامێش ساڵی 2014 له عێراق دزراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له مه‌زادخانه‌ی مۆزه‌ی كتێبی پیرۆز له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا خراوه‌ته‌ڕوو، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ناوی "هۆبی لۆبی" به بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار كڕیویه‌تییه‌وه و ئێسته‌یش خاوه‌نی تابڵۆكه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و تابڵۆ بسمارییه به یه‌كێك له شوێنه‌واره ده‌گمه‌ن و گرانبه‌هاكانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و ئه‌ده‌ب و پزیشكی داده‌نرێت، له ساڵی 2014ه له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی دزینی شوێنه‌واره له عێراق بردراوه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌یه‌نراوه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه تا ئێسته‌یش ئه‌و گرووپ و بانده ڕوون نین، نازانرێ چۆن تابڵۆكه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ریكا.
ئێسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا سكاڵایه‌كیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و داوا له كۆمپانیای هۆبی لۆبی ده‌كه‌ن، كه ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه ڕاده‌ست بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ینێرنه‌وه بۆ عێراق، چونكه ئه‌و وڵاته خاوه‌نیه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تابڵۆ بسمارییه‌كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار و 800 ساڵ پێش زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به زمانی سۆمه‌ری تێكستی داستانی گلگامێشی لێ نووسراوه‌ته‌وه.
تابڵۆ بسمارییكه له 2014 گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و به 1.6 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه
دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به پارچه‌ی شوێنه‌واری دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌ر له‌وه‌ی كۆمپانیاكه ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه بكڕێته‌وه، له هۆڵی مه‌زادكردنی مۆزه‌خانه‌ی كتێبی پیرۆز له واشنتن نمایش كراوه و خراوه‌ته مه‌زاده‌وه.
داواكارانی گشتی فیدرالی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نیویۆرك باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه له‌لایه‌ن گرووپێكی نه‌ناسراوه له عێراق دزراوه و گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌مه‌ریكا، سه‌رچاوه‌ی هێنانیشیان نادیار و نه‌ناسراون.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مه‌زادكه‌ری تابڵۆكه له مۆزه‌ی كتێبی پیرۆز، سه‌رچاوه و چۆنیه‌تی گه‌یشتنی تابڵۆكه‌یان به ئه‌مه‌ریكا شاردووه‌ته‌وه و زانیاری تر و درۆیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی تابڵۆكه به نرخێكی زۆر بفرۆشن، هه‌رچه‌نده لێكۆلینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لۆبی هۆبیش كراوه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن مه‌زادكه‌ره‌كانه‌وه به درۆ خراوه‌ته ڕوو، ئه‌مانیش باوه‌ڕیان پێ هێناوه و به 1.6 ملیۆن دۆلار كڕیویانه‌ته‌وه.
بوونی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه ده‌گمه‌نه‌ی عێراق له ئه‌مه‌ریكا تا مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2019 به شاراوه‌یی مایه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته بریكارانی ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا و گه‌ڕان به دوای كاره نایاسایییه‌كان توانیویانه پارچه شوێنه‌وارییه‌كه بدۆزنه‌وه و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری به‌رده‌وامی هه‌بووه، تا گه‌یشت به‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی ئه‌مه‌ریكاوه سكاڵا به‌رز بكرێته‌وه و كۆمپانیای خاوه‌نی تابڵۆكه ناچار بكرێ، كه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق
ریچارد دونۆهیۆ پارێزه‌ری حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا له‌و دۆسیه‌یه له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، سیاسه‌تی واشنتن ڕوونه كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری و كولتووری و فه‌رهه‌نگی دزراوی وڵاتانی تری دنیا به نایاسایی گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا، دوای دۆزینه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێت و دواجار ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه ده‌كرێته‌وه، هه‌موو مه‌زادخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌و سیاسه‌ته ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یشی سه‌رپێچی ئه‌و یاسا و سیاسه‌ته بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه و سه‌رمایه‌كانیان كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له كڕینی پارچه شوێنه‌وارییه دزراوه‌كان خه‌رجیان كردووه، له‌ناو ده‌چێت.
ئه‌و گوتی، هاتنی تابڵۆكه‌ی گلگامێش بۆ ئه‌مه‌ریكا له ڕێی بازرگانێكی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه و گه‌یه‌نراوه‌ته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و له‌وێوه‌یش هێنراوه‌ته ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكیش بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بازرگانه‌كه‌ی تابڵۆكه‌ی گه‌یاندووه‌ته له‌نده‌ن كه‌سێكی ماڵباتی سه‌رۆكی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی شوێنه‌واری ئوردن بووه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه له 2007ه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و بازرگانه فرۆشراوه و دواجاریش له 2014 گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌مه‌ریكا كه له نێو سندووقێك و پارچه‌یه‌كی بڕۆنزی بووه. تا ئێسته به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه چ كاتێك تابڵۆكه‌ی گلگامێش ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه عێراق، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، مادام تابڵۆكه دۆزراوه‌ته‌وه و دڵنیابوونه‌ته‌وه له‌وه به نایاسایی هاتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و دوای ته‌واوبوونی دادگه‌ییكردن و یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه به فه‌رمی پارچه شوێنه‌وارییه‌كه بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.