خیانەتکاران دەستیان لە رووداوەكەی بناری هەڵگورددا هەبووە

:: AM:10:29:20/05/2020 ‌
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان- ڕۆژهەڵات ڕای گەیاند، ڕووداوەكانی سەرەتای هەفتەی ڕابردوو كە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک، دەستی خیانەتكارانی تێدا بووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، لە ڕاگەیەنراوێكی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان- ڕۆژهەڵات هاتووە، كارەساتەکەی سەرەتای ئەو هەفتەیە دەستی سیخوڕی و خیانەتی تێدابوو.
 بە پیلانگێڕیی كۆماری ئیسلامی لە لایەك و كەمتەرخەمی و ناهوشیاری و كەموكوڕی خۆمان لە لایەکی تر، هۆكاری رووداوەكە بوون 
دەڵێن: ئەو ڕووداوە بە پیلانگێڕیی كۆماری ئیسلامی لە لایەك و كەمتەرخەمی و ناهوشیاری و كەموكوڕی خۆمان لە لایەکی تر، هۆكاری رووداوەكە بوون؛ پرۆسەی بە دواداچوون بەردەوامە.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەموو هۆكاری ڕووداو و پیلانەكە بە ڕای گشتی ڕابگەیەنن.

ڕۆژی شەموو 16ـی ئایار، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕایان گەیاند، بەهۆی دەمەقاڵێوە، تەقەكردن لە نێوان پێشمەرگەکان لە بناری هەڵگورد دروست بووە و بە هۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو و یەکێکی تریش بە ناوی ئاروین ئەسڵانی شەهید بوو.

تا ئێستە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەوەی ئاشكرا نەكردووە كێ‌ خیانەتی كردووە و ڕووداوەكە بە تەواوەتی چۆن بووە، بەڵكو چەند زانیارییەكی سەرەتایی بڵاو كردووەتەوە.


وشە - رامیار جەواد