تیمی تایبه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى له تاوانه‌كانى داعش كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه رای گه‌یاند، دوو ملیۆن به‌ڵگه‌ى تر‌ى له‌سه‌ر تاوانه‌كانى داعش له عێراق كۆ كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش دۆسیه‌ى دادگایی داعش له‌سه‌ر جینۆسایدى ئێزیدییه‌كان به‌هێز ده‌كات.
تیمى تایبه‌تى لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى داعش كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، راى گه‌یاندووه له هه‌وڵه‌كانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه له‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رده‌وامه و زیاتر له دوو ملیۆن به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌كانى داعش له عێراقدا ده‌ست كه‌وتووه .
زۆربه‌ى به‌ڵگه‌كان تۆمارى ده‌نگیین
ماڵپه‌ڕى
حوڕه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ى ئایار، زانیارییه‌كانى تیمه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڵگانه كۆششه‌كانى دادگایى تیرۆریستانى داعش له‌سه‌ر جینۆسایدى ئێزیدییه‌كان به‌هێز ده‌كات.
تیمه‌كه گوتوویه‌تى ئه‌و دوو ملیۆن به‌ڵگه‌یه‌ى ده‌ستى كه‌وتووه، بریتین له تۆمارى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كان و كورتهنامهى مۆبایل، كه هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات تیمه‌كه به سه‌رچاوه‌ى به‌ڵگه‌كانى تر‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بگات.
دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه كه له شه‌ش مانگى داهاتوودا، كاره‌كه‌یان به ته‌واوى یه‌كلا ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌یش هاوئاهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌زگا عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
له مانگى ئه‌یلوولى ساڵى 2017دا ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى دا دادگایى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه له عێراق و سووریا ئه‌نجامیان داوه، بۆ ئه‌مه‌یش تیمێكى تایبه‌تى لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه.
قێزه‌ونترین تاوانیش كه داعش كردوویه‌تى، جینۆسایدى ئێزیدییهكانه كه تا ئێسته‌یش به هه‌زاران كه‌سیان بێ سه‌روشوێنن.