وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای شه‌نگهاى سانت لۆجیستیكسى چینى سزا دا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوكارى كۆمپانیاى ماهان ئایهرى ئێرانى كردووه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه، كۆمپانیاى شه‌نگهاى سانت لۆجیستیكس خراوه‌ته لیستى ره‌شه‌وه، به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ماهان ئایه‌ر.
كۆمپانیا چینییه‌كه هاوكارى كۆمپانیاى ماهان ئایهرى كردووه
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كۆمپانیا چینییه وه‌ك بریكارى كۆمپانیا ئێرانییه‌كه كارى كردووه و خزمه‌تى كارگێڕى پێشكه‌ش كردووه و ئاسانكارى بۆ كردووه، به‌هۆیه‌وه وه‌ك هه‌ر كۆمپانیاكانى تر كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه، سزا ده‌درێت.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت روونى كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاى ماهان ئایهرى ئێران له ساڵى 2011وه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستى ره‌شه‌وه.
چونكه پاڵپشتى رژێمى ڤه‌نزوێلا و سووریا و گرووپه تیرۆریستییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ئاسانكارییان بۆ ده‌كات.
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له ساڵى 2018، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه و ته‌نانه‌ت سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانهیش ده‌سه‌پێنێ كه مامه‌ڵه‌ى دارایى و ئاڵۆگۆڕى وزه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و كارئاسانى تر‌ى بۆ ده‌كه‌ن.