گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێ چاكسازیى خێرا بكات، به‌ڵكو به‌ر هه‌موو شتێك هه‌وڵى رازیكردنى خۆپێشانده‌ران ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ى بێ متمانییه‌وه.
گۆڤارى
فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى له‌سه‌ر تواناى چاكسازى لاى مسته‌فا كازمى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ پوخته‌یه‌كى لێ وه‌رگرتووه و به عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
فۆرین پۆلیسى: كازمى ناتوانێ به خێرایى چاكسازى بكات
له راپۆرته‌كه‌دا كازمى به‌وه وه‌سف كراوه، پیاوێكى شۆڕشگێر نییه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتخوازیش نییه تا كار به بنه‌ماى پیاوى ده‌وڵه‌ت بۆ یه‌كجاریى بكات، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌به‌ره چاكسازى بكات.
راپۆرته‌كه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى له‌بیر نه‌كردووه كه له ده‌ره‌وه و ناوخۆ رووبه‌ڕووى كازمى ده‌بنه‌وه، له‌وانه ته‌نگژه‌ى ته‌ندروستى تایبه‌ت به كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ى ئابوورى و چه‌ندان كێشه‌ى تر.
وه‌ك ریناد مه‌نسوورى نووسه‌رى راپۆرته‌كه پێشبینى كردووه، كازمى سه‌ره‌تا ده‌ستى به‌وه كردووه كار بۆ رازیكردنى خۆپێشانده‌ران بكات، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كه‌وێته ته‌ڵه‌ى بێ متمانه‌یى، چونكه خه‌ڵك متمانه به حكوومه‌ت ناكات و ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كه چه‌ندان ساڵه هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى تاكه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نییه به‌رنامه‌ى چاكسازى رابگه‌یه‌نێ، به‌ڵكو زیاتر له‌وانیش رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بێته‌وه.