په‌رله‌مانتارێكى عێراق له شارى به‌سره ئاشكراى ده‌كات، وه‌زاره‌تى نه‌وت بۆ خه‌ڵكى به‌سره یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و 58 كاندیدیش بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دراوه.
عامر فایز په‌رله‌مانتارى عێراق كه نوێنه‌رایه‌تى شارى به‌سره ده‌كات له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى نه‌وت بۆ خه‌ڵكى شارى به‌سره یه‌كلا بووه‌ته‌وه و مسته‌فا كازمیش به‌ڵێنى داوه ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ خه‌ڵكى به‌سره بێت.
ئه‌و په‌له‌مانتاره میكانیزمى دانانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له كابینه‌ى نوێ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێمه هه‌شت په‌رله‌مانتارى خه‌ڵكى به‌سره له‌گه‌ڵ كازمى رێككه‌وتووین تا وه‌زاره‌ته‌كه به خه‌ڵكى به‌سره بدرێت، ئه‌ویش به‌ڵێنى داوه.
58 كه‌س بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وت كاندید كراون
باس له‌وه‌یش ده‌كات 16 په‌رله‌مانتارى عێراق 58 كاندیدیان به مسته‌فا كازمى داوه، دواتریش له‌م ژماره‌یه 10 كاندید دێنه هه‌ڵبژاردن و ئینجا پێنج كاندید ده‌خرێته به‌رده‌م كازمى خۆى یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێ.
حكوومه‌تى عێراق له 22 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه و تا ئێسته 15یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كراون، وه‌زاره‌تى نه‌وت یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى تا ئێسته بێ وه‌زیر ماوه‌ته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى داهاتى نه‌وتى عێراق له به‌سره‌یه، بۆیه خه‌ڵكى شاره‌كه داواى وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌زیره‌كه خه‌ڵكى به‌سره بێت.