ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا لە بەرزبوونەوەدایە و گەیشتە سەرووی پێنج ملیۆن حاڵەت. لەوانە نزیكەی دوو ملیۆنیان چاك بوونەتەوە و سەرووی 325 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.
بەگوێرەی
worldometers ئەمڕۆ چوارشەم ئاماری كۆرۆنا لە دنیادا گەیشتە پێنج ملیۆن و 630 كەس و سەرووی یەك لەسەر سێی كۆی تووشبووانیش لە ئەمەریكادان.
لە ئەمەریكا ملیۆنێك و 570 هەزار و 583 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو 361 هەزار كەسەش كە لە دنیادا گیانیان لە دەست داوە، سەرووی 93 هەزار كەسیان لە ئەمەریكادان.
لە دوای ئەمەریكا رووسیا بە 308 هەزار تووشبوو و دوو هەزار و972 حاڵەتی مردن لە پلەی دووەمدا دێت.
لە دوای ئەمەریكا رووسیا بە 308 هەزار تووشبوو و دوو هەزار و972 حاڵەتی مردن لە پلەی دووەمدا دێت. لە رووی ژمارەی قوربانیانەوە بەریتانیا لە پلەی دووەمدا دێت كە بەهۆی كۆرۆنا سەرووی 35 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە.
لە ئیتالیا سەرووی 32 هەزار كەس و لە فڕەنسا سەرووی 28 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون.
وڵاتانی ئیسپانیا، بەرازیل، بەریتانیا، ئیتالیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، توركیا و هیندستان لە رووی ژمارەی تووشبووان لە پلەكانی سێ تا 10 هەڵكەوتوون. وڵاتانی پێرو، چین، كەنەدا، سعوودیە، بەلجیكا، چیلی، پاكستان لە پلەكانی دواتردا دێن.
لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توركیا لە پلەی یەكەمدایە كە سەرووی 151 هەزار تووشبووی كۆرۆنای هەیە. پاشان ئێران دێت كە سەرووی 124 هەزار تووشبووی هەیە.
لە عێراق كۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە سێ هەزار و 611 حاڵەت كە لەو ژمارەیە 131 كەس گیانیان لە دەست داوە و دوو هەزار و 366 كەسیش چاك بوونەتەوە.
لە هەرێمی كوردستان كۆی تووشبووان گەیشتووەتە 431 حاڵەت كە لەو ژمارەیە 383 كەسیان چاك بوونەتەوە، پێنج كەس گیانیان لە دەست داوە و 43 كەس لە ژێرچاودێریدان.