بە هەوڵی مەسروور بارزانی بەغدا 400 ملیار دیناری بۆ كوردستان نارد

:: PM:02:07:20/05/2020 ‌
بە هەوڵی بەردەوامی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، حكوومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار دا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران بە "وشە"ـی رای گەیاند، دوای هەوڵێكی زۆری سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ حكوومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێكی ئەو بڕە بودجەیەی كە پێشتر بۆ مووچە دەینارد.

سەرچاوەكە ڕوونی كردەوە، ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی 400 ملیار دینارە. كە 53 ملیاری كەمترە لەو بڕەی پێشتر بۆ مووچە دەنێردرا. 



وشە - رامیار جەواد