سه‌ركرده‌یه‌كی توركمان له كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ ئازاداكردنی داعشه‌كانی زیندانیانی سلێمانی، تاوانه و دۆخی ته‌ناهی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری به قۆناغێكی مه‌ترسیدار ناو ده‌بات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئایار، نه‌جات حوسێن ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ئیسلامی كه‌ركووك له نه‌ته‌وه توركمان به په‌یامنێری "وشه" سه‌بری هۆرێنی ڕای گه‌یاند، نیگه‌رانی خۆمان پێشان داوه له ئازادكردنی تاوانبارانی داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتی به ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ڕاكان جبووری.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی توركمانان گوتی، "ئه‌و هه‌نگاوه له‌هه‌ر پێناوێكدا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك درابێت، ده‌بێته هۆكاری دووباره مه‌ترسی و نائارامی بۆ ناوچه‌كه".
جگه له مه‌ترسیمان له‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ر ئازادكردنیان ئه‌وا دۆخی ته‌ناهی ده‌شڵه‌قێت
زیاتر گوتی، "گومانی تێدا نییه ئه‌و داعشانه ده‌ستیان به‌خوێنی ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان سوور بووه و تاوانی بێ وێنه‌یان ئه‌نجام داوه، بۆیه ئازادكردنیان جێی قبووڵ نییه چونكه دۆخێكی ته‌ناهیی مه‌ترسیدار چاوه‌ڕێی ناوچه‌كه ده‌كات."
له‌لایه‌كی تر سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هۆزی جبووری له كه‌ركووك ئاماده نه‌وبوو ناوی ئاشكرا بكرێت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی به "وشه" گوت، "له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ئێمه ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه و هیچ ورده‌كارییه‌ك نادركێنین".
محه‌مه‌د ریاشی گوته‌بیژی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه بێ تاوانن و ده‌ستیان سوور نه‌بووه به خوێنی ڕۆڵه‌كه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، له هه‌ر نهوهتهیهك بن كورد یا عه‌ره‌ب یان توركمان.
دووپاتی كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی تاوانبارن و له به‌ره‌كانی جه‌نگدا دژ هێزی عێراقی و كوردی جه‌نگاون سزای توند وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی یاساییبوونی كاری ئه‌و دیلانه، نه‌یشارده‌وه پێوه‌ندی به یه‌كێتی و هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه هه‌یه و هیچ رێوشوێنێكی دیار نییه، به‌ڵام ئێمه هۆشداری له ئازادكراوه‌كان ده‌ده‌ین ئه‌وانه‌ی كه داعشن.
رۆژی 19ی ئایاری 2020 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی ته‌ناهیی و ئیداری و به‌شێوه‌یه‌كی حزبی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك و هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان رێككه‌وت و 170 تیرۆریستی راده‌ستكردنه‌وه بۆ ئازادكردن، وه‌ك حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، له حزووری راكان جبووریدا ددانی پێدا نا، دهستپێشخهرییهكهیش هی ئه‌وانه و به ئامۆژگاری هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كراوه. له كاتێكدا هێشتا پێشمه‌رگه دیله‌كانی كه‌ركووك چاره‌نووسیان نادیاره و شاڵاوێكی تری ته‌عریب ده‌ستی پێ كردووه له‌و ناوچانه، بۆیه دیار نییه یه‌كێتیش نه‌یگوت، ئه‌مه بۆ ده‌كات.