له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه و بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات، ته‌واوی جموجۆڵ و كاروباری بازرگانی، له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، راده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئایار، شاخه‌وان به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای گفتوگۆكردن و پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی له مه‌رزی باشماخی ئێران، هه‌ردوولامان گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ته‌واوی جمووجۆڵ و كاروباری بازرگانی له نێوان هه‌رێم و ئێران رابگیرێت.
راگرتنی كاروباری بازرگانی له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت
ڕوونیشی كرده‌وه، راگرتنی كاروباری بازرگانی له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، تا سه‌عات هه‌شتی دووه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌مساڵ جیاواز له سالاَنی رابردوو، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هاتوچۆی گه‌شتیاران له‌باشماخ ئه‌نجام نادرێت و ته‌نیا رێ به هاتوچۆی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌درێت.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی و هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان و شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌پێنجوێنه‌وه دووره.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی